گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشخانەی هیوا لەبارەى ئەگەری داخستنی ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.19 - 10:43
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەی هیوا لەبارەى ئەگەری داخستنی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕەتیکردەوە هیچ هەوڵێک هەبێت بۆ داخستنی نەخۆشخانەکە یاخود پێدانی بە کەرتی تایبەت و دەڵێت، "ئومێد دەکەین لەم هەفتەیەدا بەشێکی باش لە کێشەکان چارەسەر بکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یاد نەقشبەندى کە هاوکات وتەبێژی تەندروستیی سلێمانیشە ئەمڕۆ شەممە  (19ى حوزەیرانى 2021)  لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ "ناس کورد " ڕاگەیاند، "دەنگۆى داخستنى نەخۆشخانەى هیوا دوورە لەڕاستیەوە و لەئێستادا کارمەندان و پزیشکان گەڕاونەتەوە و سەرقاڵى چارەسەرکردنى کێشەى لەبرى نۆرینگەین  و هەفتەى ئایندە ئەوەش چارە دەبێت و ئەوەى دەمێنیتەوە چارەسەرکردنى کێشەى دەرمانە".

 

وتیشى، "هەر کەسایەتى و لایەن و کۆمپانیایەک هەوڵى داخستنى ئەو نەخۆشخانەیە بدات ئێمە لێرەوە ئاشکراى دەکەین و ڕێگرى لەهەموو هەوڵێکیش دەکەین و تا ئێستاش هیچ هەوڵێک بۆ ئەوە نەدراوە".

 

لەبارەى بەڵێنەکانیشەوە، نەقشبەندى وتى، "ئاواتەخوازم  ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە بەشێک لە کێشەکان بەتایبەتى کێشەى موچەى پزیشکەکان و کارمەندان چارەسەر بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانى هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کردووە و ئەوانیش پەرۆشى چارەسەرکردنن".

باسى لەوەشکرد، گەڕانەوەى پزیشکان و کارمەندان بۆ دەوامەکەى خۆیان لەسەر بنەماى خەمخۆرى و مرۆڤدۆستیان بووە ئەگینا هێشتا پارەى لەبرى نۆڕینگەیان بۆ خەج نەکراوە.

 

لەبارەى کردنى نەخۆشخانەکە بە کەرتى تایبەت، یاد نەقشبەندى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە "هەوڵى لەو جۆرە نییە و تەنها گرفت هەبووە کە دەبێت چارەسەر بکرێت."