گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکە بزانە

بەشیر حەداد هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدای ئاشکرا کرد

2021.06.19 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدای ئاشکرا کرد

ناس کورد-

بەشیر حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق "ڕۆتیناتێکى کوشندە لە مامەڵە ئیدارییەکانى دەزگا دەوڵەتییەکانى عێراق" بە بەربەستى سەرەکی دەزانێت بۆ جێبەجێکردنى بڕگەکانی بودجە و ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى "سەباحی" فەرمی، بەشیر حەداد (19ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنى نێوان بەغدا و هەولێر بەندەکانى لە چوارچێوەى بودجەى 2021 چەسپاوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆى مامەڵەى ڕۆتیناتێکى زۆرەوە لە دامەزراوەکانى دەوڵەتتدا بەتایبەت لەلایەن وەزارەتى داراییەوە جێبەجێنەکراوە.


ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەوەى کە پەیوەندى بە ڕێککەوتنى نەوتى نێوان فیدراڵ و هەرێمەوە هەیە تیم و لیژنە هونەرییەکان کارەکانى خۆیان هەر لەچاودێرى و بەدواداچوون و ووردبینى تەواو کردووە و میکانێزمى باش دانراوە و داواشى کرد بەغدا و هەولێر پابەندى تەواوى یاسایى بودجەبن و هەروەها ڕۆتینات کەم بکەنەوە.



حەداد هیواشى خواست بڕیارى حکومەتى عێراق بۆ ڕەوانەکردنى 200 ملیار دینار بۆ هەرێم سەرەتایەک بێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و کردنەوەى پەڕەیەکى نوێ بێت بۆ یەکلاخستنى پەیوەندییەکان و بنبڕکردنى کێشە هەڵواسراوەکانى نێوانیان بێت.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ڕۆژى سێشەممە، 15 ى حوزەیرانى 2021، بڕیاری دا بڕى ترلیۆنێک و 200 ملیار دینار وەک پشکى شەش مانگى رابردووى هەرێم بنێرێت، لەگەڵ ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانە.

 

زیاتر بخوێنەوە: لێدوانی فەرمی حکومەت لەبارەى لێبڕینی موچە دوای ناردنی پارەکەى بەغدا

 

لەبارەى دۆسیەى دەستدرێژییەکانى سوپاى تورکیاوە بۆ سەر خاکى عێراق، بەشیر حەداد وتووشیەتى، لیژنەى بەدواداچوون بەفەرمانى سەرۆکى پەرلەمان پێکهێنراوە و چەند پەرلەمانتارێکیش ئەندامە تێدا لەوانە نوێنەرى شارى دهۆک و سەردانێکى ناوچەکەیان کردووە و ڕاپۆرتى خۆشیان بۆ سەرۆکایەتى بەرزدەکەنەوە و ڕێوشوێنى پێویستیش لەسەر ئەوە دەگیردرێتەبەر.