گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى ئێران یەکلایی بوویەوە

2021.06.19 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى ئێران یەکلایی بوویەوە

ناس کورد-

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، ئیبراهیم ڕەیسی زۆر پێشی کاندیدەکانی تر کەوتووە، هاوکات دەنگی سوتاویش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ هەینی، 18ی حوزەیرانی 2021، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سیانزەیەمینی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی شارەوانییەکان و هەڵبژاردنی تەواوکاری ئەنجومەنی شورای ئیسلامی و ئەنجومەنی شارەزایان لە ئێران بەڕێوەچوو.

 

بەپێی ئەو ئامارانەی دەزگا میدیاییە ئێرانییەکان بڵاوی دەکەنەوە، ئیبراهیم ڕەیسی کە ئێستا سەرۆکى دەسەڵاتی دادوەری ئێرانە بە جیاوازییەکی زۆر پێشی کاندیدەکانی تر کەوتووە، رەیسی حەوت ملیۆن دەنگی لەکۆی 11 ملیۆن بەدەستهێناوە کە تائێستا جیا کراونەتەوە.

 

بەیانی ئەمڕۆ سیان لە کاندیدەکانی تر پیرۆزباییان لە رەیسی کرد کە بە شێوەیەکی نافەرمی بردنەوەى لە هەڵبژاردنەکاندا یەکلایی کراوەتەوە.

 

چاودێران بەشداری خەڵکی لە هەڵبژاردنەکاندا بە زۆر لاواز تەماشا دەکەن، هاوکات چەندین کەمپین ئەنجامدراون بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان.

e0075a6f05c35d36f0e8067c6eec9285.jpg?itok=n-t-C_5A

ئیبراهیم رەئیسی ساڵی 1960 لە شاری مەشهەد لەدایکبووە و لەئێستادا دوو کچی هەیە. ساڵی 1985 بووەتە جێگری داواکاری گشتی تاران، هەروەها ساڵانی 1989 تا 1994 بووەتە سەرۆکی داواکاری گشتی ئێران لە تاران.

 

ناوبراو ساڵانی 1994 تا 2004 بووەتە سەرۆکی دەزگای پشکنین و چاودرێری گشتی و ساڵی 2007یش بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایان.

 

ساڵی 2004 تا 2014 بووەتە جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و ساڵی2014 تا 2016 بووەتە داواکاری گشتی ئێران، ساڵی 2017 خۆی کاندید کرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران.

 

لە کۆتاییدا ساڵی 2019 بووەتە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران.