گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆى پۆستی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڕیارى زیندانى کردنى ساڵێک بۆ دادوەرێک دەرچوو

2021.06.18 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى پۆستی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڕیارى زیندانى کردنى ساڵێک بۆ دادوەرێک دەرچوو

ناس کورد- 

بەهۆى ڕەخنەگرتنەوە دادگایەکى عێراقى بڕیارى زیندانى کردنى بۆ ماوەى ساڵێک بۆ سەرۆکى پێشووى دەستەى دەستپاکیی عێراق و دادوەرى خانەنشین دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دادگاى ناوچەى کەرخى بەغدا بڕیارى سزادانى ڕەحیم عەگیلى، سەرۆکى پێشووى دەستەى دەستپاکى و دادوەرى خانەنشین بۆ ماوەى ساڵێک زیندانى دەرکرد.



بەپێى فەرمانى دادگاکە کە ڕێکەوتى 9ى حوزەیرانى ئەم مانگە دەرکراوە و  وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەپێى یاسایى ژمارە 111 ى سزادانى عێراقى ساڵى 1969، سزاى یەک ساڵ زیندانى کردن بەسەر ناوبراو بەشێوەى ئامادە نەبوو (غائب ) سەپێنراوە.

 

بەپێى فەرمانەکە، ئەو دادوەرە خانەنشینە لەساڵى 2019 لەڕێگەى میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە سوکایەتى بەحکومەتى عێراق کردووە .

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، سکاڵاکار کە نورى مالیکى، سەرۆکى پێشووترى حکومەتە مافى داوا کردنى قەرەبووى هەیە لەدادگا مەدەنییەکان.

 

لەخاڵێکى ترى فەرمانى دادگاکەى کەرخدا ئەوە هاتووە، سزا دەخرێتەسەر موڵک و ماڵى گواستراوە و نەگواستراوەى ئەو دادوەرە سزادراوە.

 

ڕەحیم حەسەن جربۆ عەگیلى ساڵى 1966 لەشارى بەغدا لەدایکبووە و چەندین بەرپرسیارێتى یاسایى وەرگرتووە و ساڵى 2011 دەستى لەپۆستى سەرۆکایەتى دەستەى دەستپاکیى عێراق کێشاوەتەوە و چەندینجاریش سکاڵاى لەدژى بەرپرسانى باڵاى عێراق تۆمارکردووە لەوانە نورى مالیکى، سەرۆکى پێشووترى حکومەتى عێراق.