گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە؛ زاوایەکى سەدام حسێن دواى 18 ساڵ لە زیندان ئازاد کرا

2021.06.18 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ زاوایەکى سەدام حسێن دواى 18 ساڵ لە زیندان ئازاد کرا

ناس کورد- 

دواى 18 ساڵ لە زیندانى کردنى، زاوایەکى سەدام حسێن، سەرۆکی لەسێدارەدراوی پێشووی عێراق کە پێشتر داواکراوبوو لەلایەن ئەمەریکاوە  ئازاد کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى فەرمانێکى وەزارەتى دادى عێراق کە لەڕێکەوتى 15ى حوزەیرانى ئەم مانگە دەرچووە و  کۆپیەکى دەست " ناس کورد " کەوتووە، بڕیارى ئازاد کردن بۆ جەمال مستەفا عەبدول سوڵتانى، هاوسەری حلەى کچى سەدام حسێنى سەرۆکى لەسێدارەدراوى عێراق دەرکراوە، ئەوەش دواى مانەوەى 18 ساڵ لەزیندانەکانى عێراقدا.

 

دواى ڕوخاندنى ڕەژێمى بەعس، ئەو زاوایەى سەدام یەکێک بوو لە 52 داواکراوەکە لەلایەن ئەمەریکاوە و لە 20ی نیسانى ساڵى 2003 دەستگیرکرا و لەوکاتەوە لە زینداندایە.