ناس کورد-
لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە ناحیەی تەقتەقی سەربە قەزای کۆیە بووە شەڕە تەقە و تیایدا کەسێک چوار گولـلە بە ئافرەتێکی ئامۆزایەوە دەنێت و بە سەختی برینداری دەکات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی ناحییەکەش دەڵێت، ئافرەتەکە تەندروستیی ناجێگیرە و ڕەوانەی هەولێر کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن کاکە میرزا، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی تەقتەق (هەینی 18ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دا لە ناحیەی تەقتەق بووەتە ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی برینداربووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "بریندارەکە ئافرەتێکە و ئەو کەسەشی تەقەی لێکردووە ئامۆزای خۆی بووە و چوار گولـلەی لێ داوە."
وتیشی، "هۆکاری ڕووداوەکە تائێستا دیار نییە، بەڵام بریندارەکە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و بەهۆیەوە ڕەوانەی هەولێر کراوە."