گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ئەو چی کردووە

کەسێکی دیکەی وەک ’’سڵێمان هەڵشۆیی’’ لە هەولێر دەستگیرکرا

2021.06.18 - 18:22
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێکی دیکەی وەک ’’سڵێمان هەڵشۆیی’’ لە هەولێر دەستگیرکرا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی خۆی کردبووە بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا و فێڵی لە هاووڵاتیان کردبوو، دەستگیر کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (هەینی 18ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م.م.ص) دەستگیر کرد، کە وەک (بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا) خۆی ناساندبوو و لە چەندین بنکەی پۆلیس و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو و فرت و فێڵیشی لە ژمارەیەک هاووڵاتی کردبوو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتباری ناوبراوی سەرەوە کە لە بنکەی پۆلیسی (کوردستان) بەپێی ماددە (229) و لە بنکەی پۆلیسی (ڕاپەڕین) بەپێی ماددە (456) و لە بنکەی پۆلیسی (شادی) بەپێی ماددە (456) و لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان داواکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و درایە دادگا.