گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاوێژکارێکى کازمى ڕێگە چارەى کۆنترۆڵکردنى نرخى دۆلار لە بازاڕ دیارى دەکات

2021.06.18 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى کازمى ڕێگە چارەى کۆنترۆڵکردنى نرخى دۆلار لە بازاڕ دیارى دەکات

ناس کورد-

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق  دەتوانێت لەڕێگەی ئەو یەدەکە نەختینەیی کەهەیەتی لەدراوی بیانی و دۆلار کۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار بکات و رێگریی لەبەرزبوونەوەی زیاترى نرخەکەی بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موزهر محەمەد ساڵح ( 18ى حوزەیرانی 2021) بەئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند "سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندیی عێراق کە پاڵپشتە بەو یەدەکە باشەی کە هەیەتی، کۆنترۆڵی نرخی دۆلار بکات و رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری بکات".

 

وتیشی " لەئێستادا بانکی ناوەندی توانیویەتی ڕووپۆشی خواست لەسەر دۆلار بکات لەڕووی پرۆسەکانی بازرگانیی دەرکی ودابین کردنی پێدوایستییەکانی ناوخۆ ".

 

ئەوەشی وتووە "کۆنتڕۆڵکردنی نەختینەیی ناوخۆیی و زیادکردنی ڕێژەکەی سەقامگیری بۆ بازاری دراوە لەعێراق دەگەڕێنێتەوە کە ئەوەش وادەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو لادانە کاتیانەی کە دروست بوون لەنرخی دۆلار نەمێنێت و جێگیر بێت لەسەر بنەمای ئەو نرخەی کە حکومەت دایناوە".

 

وتەکانی موزهر، لەکاتێکدایە کە پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کەباسیان لەوە دەکرد کەبەنیازن نرخی دۆلار بەرانبەر بە دۆلار بگەڕێنێتەوە دۆخی پێشتر و ڕایگەیاند "سەقامگیری بازار ونرخەکان پەیوەستە بە زیادبوونی نەختینەی بیانی، کەئەوەش وا دەکات توانای ئەوە هەبێت هەموو جۆرە خواستێک لەسەر دۆلاردابین بکات".