گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بڕیارى نوێ لەبارەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل دەرکرا ’مەرج و ڕێنمایى نوێ’

2021.06.18 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارى نوێ لەبارەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل دەرکرا ’مەرج و ڕێنمایى نوێ’

ناس کورد-

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد، بۆ لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەهاوردە دەکرێن پەپێی تایبەتمەندی عێراق بن، ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە کارایە، بەڵام بەهۆی پێدانی دەرفەت بەهاوردەکاران بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانیان، بڕیارەکە دواخرابوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتەکە (18ی حوزەیرانی 2021) رایگەیاند "بەمەبەستی فەراهەمکردنی ڕێکارەکانی سەلامەتی لەو ئۆتۆمبێلانەی کە هاوردە دەکرێن، دەبێت بۆ لەمەودوا بەپێی تایبەتمەندی عێراق بن".

 

وتیشی "ئەو هەموو ئۆتۆمبێلانەی کە لەماوەی ڕابردوودا داخڵ کراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عێراقەوەن، بۆیە دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕێگە نادرێت بەهیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێک جگە لە تایبەتمەندی عێراق هاوردە بکرێت".

 

وتەبێژەکەی پلاندان جەختی لەوەش کردەوە "ئەو بڕیارە نابێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل، بڕیارەکە لەسەرەتای ئەمساڵەوە کارایە، بەڵام بەهۆی پێدانی دەرفەت بە هاوردەکاران بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانیان لەڕووی یاسایی و داراییەوە بڕیارەکە دواخرا بوو".