ناس کورد-
پزیشکێکی پێشووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا داوا لە جۆ بایدن،سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە دەکات پشکنین بۆ توانای هزری و تەندروستی مێشکی بکات بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە ئەو شایستەی ئەوەیە پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانیی ئەو ڵاتە بەڕێوەببات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆنی جاکسۆن (18ی حوزەیرانی 2021) کەپێشتر پزیشکی تایبەتی باراک ئۆباما و ترەمپ بووە و لە ئێستادا سیناتۆرە لەسەر لیستی کۆمارییەکان لە ولایەتی تەکساس لەمیانەی بڵاوکردنەوەی تویتێکیدا نووسیویەتی "من پەیامێک ئاراستەی بایدن و پزیشکەکەی کیڤن ئۆکۆنۆر و ئەنتۆتی ڤاوچی، گەورە ڕاوێژکاری پزیشکی سەرۆک دەکەم و پێیان دەڵێم ، ئەوەی لەماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا ڕوویداوە ئەوە دەر دەخەن کە بایدن نازانێت چی ڕوودەدات و ئاگاشی لەوە نییە کە ئەو لەکوێیە".
جاکسۆن، لەکاتی کۆبوونەوەکانی پارتەکەیدا، هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژوو بۆ پاڵپشتیکردنی داواکەی ئەنجامداوە و توانیویەتی 13 ئەندامی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە لەکۆمارییەکان بەبۆچوونەکەی رازی بکات و واژوو لەسەر داواکەی بکەن.
تویتەکەی جاکسۆن، لەکاتێکدایە کە پێشتر لەمانگی تشرینی رابردوودا لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند "بایدن توانای هزری تەواو نییەو شایستەی ئەوە نییە ببێت بەسەرۆکی وڵات".