گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان بەرپرسیارى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار و لێکەوتەکانى دیارى کرد 

2021.06.18 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان بەرپرسیارى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار و لێکەوتەکانى دیارى کرد 

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئۆباڵی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بەدینار دەخاتە ئەستۆی حکومەت و تۆمەتباری دەکات بەبێ سەروبەری و ڕایگەیاند"حکومەت ناتوانێت کۆنتڕۆڵی مەزادی دراوەکان و رێگریی لەبەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بکات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر (18ی حوزەیرانی 2021) لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی "ناوەندی هەواڵیی عێراق" ڕایگەیاند "لەئێستادا بێ سەروبەرییەکی مەترسیدار لەمەزادی دراوەکان و دۆسییەی نرخی دۆلاردا بەرجەستە دەکرێت".

 

وتیشی "حکومەت تەواوی بەرپرسیارێتی ئەو بابەتەی لەئەستۆدایە، ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەو مەزادە و نرخی دۆلار بکات، ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر بەڵێنی ئەوەی دابوو چاودێری بخاتە سەر ئەو بازارە و نرخی ئەو دراوە".

 

کۆچەر، ئاماژەی بەوەش کرد "حکومەت بەڵێنی ئەوەی دابوو ئەگەر نرخی دۆلار زیاتر لەو نرخەی کەپێی دەفرۆشێت لەبانکی ناوەندیی بەرزتر بووەوە، ئەوا دۆلاری زیاتر دەخاتە بازارەوە بۆ ئەوەی هەڵئاوسان لەنرخەکەیدا ڕوو نەدات، بەڵام ئەو لەئێستادا دەستە وەسانە و هیچ ناکات".

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەلەمانی عێراق ڕوونیشکردەوە "حکومەت دەتوانێت زۆر بەئاسانی کۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار بکات ئەوەش بەگرتنەبەری رێکاری یاسایی دژ بەو بانک و لایەنانەی کە یاری بەنرخی دۆلارەوە دەکەن، حکومەت دەتوانێت مۆڵەتی کارکردن لەو بانکانە وەربگرێتەوە و قەدەغەی بەشداریکردنیان بکات لەکڕینی دۆلار لەمەزادی دراوەکان".