گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئێران؛ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دەستى پێ کرد و خامنەیى وەک یەکەم دەنگدەر دەنگیدا

2021.06.18 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران؛ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دەستى پێ کرد و خامنەیى وەک یەکەم دەنگدەر دەنگیدا

ناس کورد-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ (هەینى) دەیان هەزار بنکەى دەنگدان دەرگاکانى بەڕووى دەنگدەرانى ئێران کردەوە و پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە دەستى پێ کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پڕۆسەى دەنگدانەکە لە کاتژمێر 7ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ دەستى پێ کردووە و هەتا ناوەندى شەو بەکاتى نێوخۆیى ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و لە هەر 31 پارێزگاکەى ئەو وڵاتەدا و لە 66 هەزار و 800 بنکەى هەڵبژاردن دەنگ دەدرێت.

 

لەهەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە 59 ملیۆن و 310 هەزار هاووڵاتى مافى دەنگدانیان هەیە.

 

لەپاش دەستپێکردنى پڕۆسەکە بە چەند خولەکێک عەلى خامنەیى رابەرى باڵاى ئێران وەک یەکەم دەنگدەرى هەڵبژاردنەکە دەنگیدا و لە لێدوانێکدا داواى لە هاووڵاتیان کرد بە شێوەیەکى بەرفراوان بەشدارى لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.

 

لە هەڵبژاردنەکەدا هەریەک لە ئیبراهیم رەئیسى و موحسین ڕەزایى و ئەمیر حسێن زادە و عەبدولناسڕ هیمەتى کێبڕکێى بردنەوەى پۆستى سەرۆکایەتى کۆمارى ئەو وڵاتە دەکەن.

 

چاودێرانى سیاسى لەو بڕوایەدان لەو چوار کاندیدە، رەئیسى چانسى بردنەوەى هەڵبژاردنەکەى هەیە.