گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کەشناسى هەرێم گۆڕانکاریى گەورەى لە پلەکانى گەرما دیارى کرد

2021.06.18 - 08:26
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسى هەرێم گۆڕانکاریى گەورەى لە پلەکانى گەرما دیارى کرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانى بۆ گۆڕانکاریى لە پلەکانى گەرمادا ئاشکرا کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە (18ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، رۆژى هەینى بەرزترین پلەکانى گەرما دەست دەکات بە بەرزبوونەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، رۆژى شەممەى سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما زیاتر دەبێت لە زۆربەى ناوچەکان دەگاتە سەرووى 40 پلەى سیلیزى.

 

لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، لە ئێستادا بەهۆى چالاک بوونى نزمە پاڵە پەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە لەگەڵ وەرگەڕانى هاوینە پێشبینى دەکەین لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بە گشتى بەرزترین پلەکانى گەرما بەردەوام لە سەرووى 40 پلەى سیلیزى بێت .

 

لەبارەى پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچە شاخاوییەکان لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەو کاتانەى شەپۆلەکانى گەرما روو لە ناوچەکەمان دەکەن بەرزترین پلەکانى گەرما تا سەرووى 45 پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە سەبارەت بە سەنتەرى پارێزگاکان وە لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگاتە سەرووى 36 پلەى سیلیزى .