گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێکۆڵینەوەیەکى نوێ کۆتایى بە مشتومڕى نەمرى و گەنجیى هەمیشەیى هێنا

2021.06.17 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
لێکۆڵینەوەیەکى نوێ کۆتایى بە مشتومڕى نەمرى و  گەنجیى هەمیشەیى هێنا

ناس کورد- 

لێکۆڵینەوەیەکى نوێ کۆتایى بە سەرجەم ئەو مشتومڕ و هەوڵانە هێنا کە باس لە ئەگەرى گەنجى هەمیشیەى و نەمرى دەکەن و سەدان ملیۆن دۆلار لەو پێناوەدا خەرج کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى (16ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، زانایان بە پاڵپشتى کۆمپانیا و ئەکادیمى و وەبەرهێنەران لە پیشەسازییەکدا کە تێچووەکەى 110 ملیار دۆلارە، چەندین دەیەیە هەوڵى بەدەستهێنانى هێزى بۆهێڵى و زیرەکى دەستکرد دەدەن بۆ دۆزینەوەى چارەسەرەک بۆ ڕێگریکردن لە پیربوون تەنانەت پێچەوانەکردنەوەى پیربوون.

 

ڕونیشکراوەتەوە، نوێترین لێکۆڵینەوە دەریخستووە کە هەرگیز ناتوانرێت پیربوون هێواش بکرێتەوە، ئەوەش بەهۆى کۆت و بەندە بایەلۆجییەکان.

 

لێکۆڵینەوەکە بە هاریکارى نێودەوڵەتى زانایانى 14 وڵات ئەنجام دراوە، لەنێویاندا شارەزایانى زانکۆى ئۆکسفۆرد، لاى خۆیەوە خۆسیە مانوێڵ ئابورتۆ لە ناوەندى لیفەرهۆڵم بۆ زانستى دیمۆگرافى لە زانکۆکە باسى لەوەکردووە، بەراوردى داتاکانى لەدایکبوون و مردن لەنێوان مرۆڤ و بونەوەرە سەرەکییە نامرۆڤەکان کراوە، دەرکەوتووە کە ڕێژەى مردن هەمان ڕێژەیە لەنێوان هەردولادا، ئەوەش دەرکەوتووە کە هۆکارە ژینگەییەکان کۆنترۆڵى درێژى تەمەن ناکەن، بەڵکو هۆکارە بایەلۆجییەکانن.

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، بەپێى داتاکان ڕێچکەیەکى گشتى یەکگرتوو بۆ مردن هەیە، لە تەمەنى منداڵیدا مەترسى مردن زۆر گەورەیە، دواتر لە تەمەنى پێگەیشتندا مەترسییەکە کەمدەبیتەوە و تا کۆتایى قۆناغى پێگەیشتنى دواکەوتوو بەردەوام نزم دەبێت، دواتر وردە وردە مەترسییەکە بەرەو زیاد بوون دەچێت.

 

برۆتۆ ئەوەشى ئاشکراکردووە، ئەنجامەکان ئەوە پیشان دەدەن کە بەهۆى پێشکەوتنى پزیشکییەوە ڕێژەى مامناوەندى تەمەنى مرۆڤ زیادى کردووە و خەڵک ماوەیەکى زیاتر دەژین، بەڵام ڕێژەى چوونە تەمەنەوە نەگۆڕدراوە و زانستى زیندەوەرزانى گەشەسەندن لە سەروو هەموو شتێکەوەیە، تائێستاش پێشکەوتنە پزیشکییەکان نەیانتوانیوە بەسەر کۆت و بەندە بایەلۆجییەکاندا سەرکەون.