گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک هۆکاری بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی سییەکان ئاشکرا دەکات

2021.06.17 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک هۆکاری بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی سییەکان ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

توێژینەوەیەکى نوێ دەریدەخات، شێرپەنجەى سییەکان دەتوانن خانەکانى سیستمى بەرگرى بخڵەتێنن، ئەوەش لەپێناو بڵاوبوونەوەى تەواو بە سییەکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى توێژینەوەیەکى نوێ کە کۆلێژى پزیشکى Icahn لە "ماونت سیناى" لە ولایەتى نیویۆرکى ئەمریکا ئەنجام دراوە (17ى حوزەیرانى 2021)، شێرپەنجەى سییەکان تواناى ئەوەى هەیە خانەکانى بەرگرى جەستە بخڵەتێنێت، تا هاوکارى بکات لە بڵاوبوونەوەى تەواو بە سییەکاندا.

 

جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو لێکۆڵنیەوە نوێیەش هاوکارى زانایان دەکات تا بتوانن چارەسەرێک بدۆزنەوە کە ئەو پرۆسەیە بکاتە ئامانج و ڕێگە لە بڵاوبوونەوەى خانە شێرپەنجەییەکان بگرێت.

 

بەپێى هەمان توێژینەوە، خانەکانى جۆرى Phagocyte کە کاریان ئەوەیە تەنى دەرەکى لەناوبەرن لەسەرەتاى دروستبوونى گرێ شێرپەنجەییەکەدا دەورى دەدەن، بەڵام خانە شێرپەنجەییەکان کۆنترۆڵ دەگرنە دەست و خانە بەرگرییەکان دەخڵەتێنن بەوەى کە خۆیان وەک خانەیەکى تەندروست پیشان دەدەن.

 

ئەوەش هاتووە، بەشیوەیەکى سادە واتا خانەکانى Phagocyte ژینگەیەکى لەبار بۆ گرێ شێرپەنجەییەکە دروست دەکەن، بەڵام تائێستا نەزانراوە چۆن هاوکاردەبن لە گەشەى گرێکە.

 

بەشێوەیەکى گشتى دوو جۆر شێرپەنجەى سییەکان هەیە، شێرپەنجەى سى کە خانەکانى بچوک نین NSCLC و شێرپەنجەى سى کە خانەکانى بچوکن SCLC، جۆرى یەکەمى 80% بۆ 85%ى توشبووانى نەخۆشییەکەن لە جیهاندا و جۆرى دووەمیش 15% بۆ 20%ى توشبووان پێکدەهێنێت.

 

لە دەیەى پێشووشدا چەند جۆرێک دەرمانى نوێ دروستکران کە دەتوانن گۆڕانکارى بۆماوەیى لە خانە شێرپەنجەییەکاندا بکەن و هاوکارى سیستمى بەرگرى جەستە بکەن بۆ ئەوەى بەشیوەیەکى باشتر خانە شێرپەنجەییەکانى جۆرى یەکەم لەناوببات، بەڵام جۆرى دووەمچارەسەرى سەختە و تائێستا بەرەو پێشچونێکى بەرچاو بەدینەهاتووە.