گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى بۆ وڵاتانى ئەوروپا: هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا ئەنجام دەدرێت

2021.06.17 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى بۆ وڵاتانى ئەوروپا: هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا ئەنجام دەدرێت

ناس کورد-

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیکردەوە هەڵبژاردنى پێشوەخت لەکاتى خۆیدا کە 10ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵە ئەنجام دەدرێت و سەرجەم ئامادەکارییەکان کراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڵاویکردووەتەوە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران (17ى حوزەیرانى 2021) لەگەڵ باڵیۆزانى ژمارەیەک لە وڵاتانى ئەوروپى کۆبووەتەوە و گفتوگۆ لەبارەى ڕێگەکانى گەشەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا کراوە و کازمى لە کۆبوونەوەکەدا وتویەتى، حکومەت سەرجەم پێداویستییەکانى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت لە 10ى تشرینى یەکەمدا ئامادە کردووە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، هەروەها لاى خۆیانەوە باڵیۆزانى وڵاتانى ئەوروپا جەختیان لەوەکردەوە کە پشتگیرى هەوڵەکانى حکومەتى عێراقى دەکەن بۆ سەپاندنى سەروەرى یاسا و چاکسازى ئابوریى.

 

بەپێی نوسینگەى سەرۆک وەزیران، ئەو باڵیۆزانە ئامادەیى یەکێتى ئەوروپایان پیشانداوە بۆ هەر پشتگیریە کە عێراق پێویستى پێبێت بۆ ڕێکخستنى هەڵبژاردنى پێشوەخت.