گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەرانى ئەمریکا یاساى بەکارهێنانى هێزى سەربازى دژى عێراق هەڵوەشاندەوە

2021.06.17 - 19:27
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەرانى ئەمریکا یاساى بەکارهێنانى هێزى سەربازى دژى عێراق هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا یاساى رێگەپێدانى هێزى سەربازى لەدژى عێراق کە ساڵى 2002 دەرکرا هەڵوەشاندەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەزۆرینەى دەنگ یاساکەى هەڵوەشاندەوە کە ساڵى 2002 مافى بەسەرۆکى ئەمریکا دابوو هێزى سەربازى لە عێراق بەکاربهێنێت، سەرەڕاى بوونى ناڕەزایی لەو بارەیەوە بۆ ماوەى ساڵانێکى درێژ.

 

 یاساکە ئەوکات لەبەرژەوەندى جۆرج دەبلیو بوش سەرۆکى ئەوکاتى ئەمریکا دەرکرا کە پێدانى گڵۆپى سەوز بوو بە پڕۆسەى سەربازى لەعێراق.

 

دواى هەڵوەشاندنەوەى یاساکە، ئەندامانى دیموکرات لە ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا رایانگەیاند، لەئێستادا پێویست بەهیچ پڕۆسەیەکى دیکەى سەربازى ناکات لە عێراق.

 

ئیدارەى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا پێشتر پشتیوانى خۆى بۆ هەوڵەکان بە ئاڕاستەى هەڵوەشاندنەوەى یاساکە دەربڕیبوو.