گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕێککەوتنى ’’سەرپەرشتیکردنى دەروازە سنورییەکانى هەرێم لەلایەن بەغداوە’’ راگەیەنرا

2021.06.17 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێککەوتنى ’’سەرپەرشتیکردنى دەروازە سنورییەکانى هەرێم لەلایەن بەغداوە’’ راگەیەنرا

ناس کورد-

 

ئەنامێکى لیژنەى نەوت و وزەى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هەرێم و بەغدا گەیشتوون بە ڕێککەوتنى کۆتایی و لێکتێگەیشتن لەبارەى پرسە هەڵواسراوەکان، لەناویاندا سەرپەرشتیکردنى دەروازە سنورییەکان لەلایەن بەغداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمجەد عەقابى ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، سەردانى شاندى هەرێم هاوکار بووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنى کۆتایی و دانانى چارەسەرى ریشەیی بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکان.

 

وتیشى "لێکتێگەیشتنەکان تەنها لەبارەى بەندەکانى بودجە نییە، بەڵکو دۆسیەکانى وزە و چاودێرى دارایی و پابەندبوونەکانى سەر هەرێم لەخۆدەگرێت".

 

عەقابى باسى لەوەشکرد، لێکتێگەیشتنەکان هەروەها رێگە بە دیوانى چاودێرى دارایی فیدراڵى دەدات ئامادەیی هەبێت لە دامەزراوەکانى هەرێم لەگەڵ سەرپەرشتیکردنى دەروازەکانى کوردستان.

 

ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە شاندێکى چاودێرى دارایی عێراق لەهەرێمى کوردستانە و سەردانى دەروازە سنورییەکانى کردووە بۆ وردبینى لەداهاتە نانەوتییەکانى هەرێم، کە بەپێی یاساى بودجە دەبێت نیوەى داهاتەکەى مانگانە رادەستى بەغدا بکرێت.