گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەرپرسێکی یەکێتی: بەشداری حکومەتی داهاتوو دەکەین

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى مەسرور بارزانى و یەکێتى ئاشکرا دەکات

2019.06.17 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى مەسرور بارزانى و یەکێتى ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ناس کورد، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان مەسرور بارزانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئاشکرا دەکات، بەرپرسێکی باڵای ئەو یەکێتى دەڵێت، بەشداری کابینەى نۆ دەکەن. . ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا مەسروور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت جەختى لەوە کردووەتەوە کە پارتی پابەندی ڕێککەوتنەکەیە لەگەڵ یەکێتی. . ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دڵنیایی ئەوەشیدا، کە بەشداری کابینەی نوێی حکومەت دەکەن و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو بابەتە لەگەڵ پارتی یەکلایی دەبێتەوە. . لەبارەی پرسی کەرکوک و ڕەزامەندی پارتی لەسەر دانانی پارێزگارێکی یەکێتی، ئارێز عەبدوڵا ئاشکرایکرد، دوای بڕیارەکەی ئەمڕۆی عێراق لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، پێویستە هەرچی زووە یەکێتی و پارتی ئەو پۆستە یەکلا بکەنەوە، چونکە دواجار بەزیانی هەردوولا دەشکێتەوە. . بەپێی ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی، کە 5ی ئایاری ئەمساڵ لە هەولێر واژوو کرا، بڕیاردرا بە بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم و دانانی پارێزگارێکی یەکێتی لە کەرکوک، بەڵام یەکێتی تائێستاش پارتی بەوە تۆمەتبار دەکات کە پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووە. . لە دووەم سەردانیدا بۆلای لایەنەکان، ئەمڕۆ دوو شەممە 17ی حوزەیران، مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە. . پاش کۆبونەوەکە، مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە، کابینەکە لەوادەی خۆیدا پێکدەهێنرێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێتی نەیوتووە، ڕادەستکردنی ناوی وەزیرەکانیان پەیوەستە بە پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە. . .