گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

میدیاى یەکێتى: حکومەتى هەرێم پارەکەى بەغدا دەداتەوە بە قەرز 

2021.06.17 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى یەکێتى: حکومەتى هەرێم پارەکەى بەغدا دەداتەوە بە قەرز 

ناس کورد- 

سەرۆکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى کوردستان لەسەر پشکى یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، ئەو 200 ملیار دینارەى کە بڕیارە حکومەتى عێراق مانگانە ڕەوانەى بکات، حکومەتى هەرێم مانگانە 20 ملیارى بۆ دانەوەى قەرز لێ دەردەهێنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاى فەرمى یەکێتى لەسەر زارى زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان (17ى حوزەیرانى 2021) بڵاوى کردەوە، ئەو 200 ملیار دینارەی لەبەغداوە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت، حكومەتی هەرێم لەگەڵ بانكی بازرگانی عیراق ڕێككەوتووە كە مانگانە 20 ملیاری لەبری ئەو قەرزەی پێشتر كردویەتی بیداتەوە بە بانكی بازرگانی عێراق.

 

وتوشیەتى، بەوەش مانگانە 180 ملیار دیناری بۆ هەرێم دەمێنێتەوە.

 

جەبار باسى لەوەش کردووە،  پێشتر كە حكومەتی عیراق 356 ملیار دیناری مانگانەی ڕەوانە دەكرد بۆ هەرێم هەموو مانگێك حكومەتی هەرێم 12 ملیار دیناری قەرزی داوەتەوە بە بانكی بازرگانی عێراق.