گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فەتح: ’سەفقەیەكی پیس’ لەپشت 200 ملیارەكەی هەرێمەوە هەیە

2021.06.17 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
فەتح:  ’سەفقەیەكی پیس’ لەپشت 200 ملیارەكەی هەرێمەوە هەیە

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى فەتح لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، کازمى جارێکى تر چاوى لەکورسى سەرۆک وەزیرانە بۆیە لەسەر مافى شیعەکان سازشى بۆ بەرپرسانى هەرێم کردووە، دەشڵێت "ڕێگرى کردن لەڕەوانەکردنى پارە بۆ هەرێم ئەرکێکى نیشتیمانییە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس حامد، (17ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "توشى شۆک بوون کە کازمى بڕیارى ڕادەستکردنى 200 ملیار دیناریدا بۆ هەرێم".

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە شیعەکان بەهۆى پابەندبوونیان بەپرەنسیپى نەوت موڵکى گشتیە سزا دەدرێن بەڵام لەسەر بەتاڵانبردنى موڵک و ماڵى خەڵکى عێراق بەڕێککەوتنێکى قێزەوەن کە کاریگەرى بۆ سەر گەلى عێراق هەیە حیزبەکانى هەرێم پاداشت دەکرێن.

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، دەزانن کە مستەفا کازمى چاوى لەسەر سەرۆکایەتى وەزیرانە لەداهاتوودا بۆ بەدەستهێنانى ئەوەش چاوى داخستووە کە قوربانیەکەى لەسەر خەڵکى عێراق و عێراقییەکان چى دەبێت، هەر لەسازشکردنى مەترسیدارەوە تا ڕەزامەندى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى بەئامانجى دژایەتى کردنى ئەوانەى نەیارى مانەوەى ئەمەریکان.

 

موسەوى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەوەش تۆمەتبار دەکات کە بەپارە و موڵکى دەوڵەت دەیەوێت دڵى لایەنە سیاسیەکان بەدەستبهێنێت ئەوەش بەتەخشان و پەخشان و هەروەها سازشکردن بۆ هەرێم هەموو ئەوانەش بەپارە و موڵکى ناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق و چاوى لەهەموو قەیران و دۆخى خەڵکى داخستووە لەهەژارى و بێ خزمەتگوزارى.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەش کردووە، کازمى دەیەوێت پەیامێک بۆ ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارەى هەرێم بگەیەنێت کە دەتوانن هەژموونیان هەبێت لەعێراقدا و ئەوەش وەکو ئەوەى پەرلەمان کفرى کردبێت کەدەنگى بەوە نەدا گەر هەرێم داهاتى نەوت ڕادەست نەکات ئەوا شایستە داراییەکانى ڕادەست ناکرێت وەکو لەمادەى 10ى بودجەدا هاتووە.

 

موسەوى ڕێگرى کردن لە ڕێکەوتنى ڕەوانەکردنى پارە بۆ هەرێم بەئەرکێکى نیشتیمانى دەزانێت و داواى بایکۆتى گشتى خەڵکى و سیاسى و میدیاى لەسەر ئەو کارە دەکات.

 

دەشڵێت، قۆرخکردنى شیعە و شاردنەوەى مافەکەى و یاریکردن بەسەروەت و سامانەکەیان بەو شێوە هەرزانە هەڵەیەکە و مایەى لێخۆشبوون نیە و ناکرێت ڕێگەشى پێ بدرێت بەردەوام بێت.