گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کشتوکاڵ لە بەردەوامى بەرزبونەوەى نرخى مریشک و هێلکە هۆشدارى دەدات 

2021.06.17 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵ لە بەردەوامى بەرزبونەوەى نرخى مریشک و هێلکە هۆشدارى دەدات 

ناس کورد- 

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر نرخى بەروبومى کێڵگە پەلەوەرییەکان زیاتر بەرزبێتەوە ئەوا ناچارن ڕێگەى هاوردەکردن بکەنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەمید نایف، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ (17ى حوزەیرانى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان کار بۆ پاراستنى بەروبومى نیشتیمانى دەکات لەڕێگەى قەدەغەکردنى هاوردەکردنەوە، بەڵام بەرزبونەوەى نرخى پێداویستى کێڵگە پەلەوەرییەکان کە بە دۆلار دەکڕدرێت کاریگەرى خراپى کردووەتە سەر نرخى بەرهەمەکانیان لەمریشک و هێلکەوە.

 

دەشڵێت، وەزیرى کشتوکاڵ داواى لەخاوەن دەواجنەکان کردووە هێڵکەى سپى بۆ هەر تەبەقێک بە 5 هەزار دینار بفڕۆشن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەکاتى دیاریکردنى نرخى تەبەقى هێلکە بەنزیکەى 5 هەزار دینار ئەوا ڕێگەى هاوردەکردن بۆ دەواجنەکان دەکرێتەوە و داواکەى وەزیریش بۆ دابەزاندنى نرخى فرۆشتن لۆژیکییە و بۆ پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیی و داڕووخانى کەرتى دەواجنەکانە.

 

نایف داواشى لەهەموو وەبەرهێنەرانى کەرتەکە کرد، کار بۆ جێگیرکردنى نرخەکان بکەن و نەگەڕێنەوە گۆشەى یەکەم لەڕێگەى کردنەوەى ڕێگاکانى هاوردە کردنەوە.