گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى گەیشتنى گەورەترین گوژمەى ڤاکسینى ڤایزەر بە عێراق دیارى کرا 

2021.06.17 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى گەیشتنى گەورەترین گوژمەى ڤاکسینى ڤایزەر بە عێراق دیارى کرا 

ناس کورد- 

دواى گەیشتنى گوژمەیەکى گەورەترى ڤاکسینى ڤایزەر، هەفتەى داهاتوو وەزارەتى تەندروستى هەڵمەتێکى فراوانى کوتین لەبەغدا و شارەکانى تر دەست پێ دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازک فەتلاوى، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى کەرخى شارى بەغدا (17ى حوزەیرانى 2021) بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاندووە، وا بڕیارە ڕۆژى شەممە یاخود یەکشەممە گەورەترین گوژمەى ڤاکسینى ڤایزەر  بگاتە دەستیان وەکو هەڵمەتى هەفتانە بۆ کوتانى ڤاکسینەکە کە دەگاتە 12 هەزار ژەم و لەڕێگەى تیمە گەڕۆکەکانى کوتانەوە لەناو بەغدا و شارەکانى تر دابەش دەکرێت.

 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پلانێک بۆ تیمەکانى کوتان ئامادە کراوە کە بگونجێت بۆ ئامادەکارى هەڵگرتنى ڤاکسینەکە و گواستنەوەیان بەدابینکردنى ساردکەرەوەى تایبەت و ئۆتۆمبیلى فریاگوزارى بۆ ئەوەى بۆ سەرجەم تیمەکانى کوتان بگوازرێتەوە.

 

پێشتریش وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەوەى ئاشکرا کرد، 12 هەزار ژەمى ڤاکسینى ڤایزەر ئامادە دەکرێت و داواشى لەهاوڵاتیان کرد ئەوانەى کە دەیانگرێتەوە خێرا لەڕێگەى پێگەیەکى ئەلیکترۆنیەوە ناوى خۆیان بۆ کوتین تۆمار بکەن.