گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تیمی پارتی لەبارەی پارەکەی بەغدا: تەنها فەرمانبەران مافیان لای حکومەت نییە

2021.06.17 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
تیمی پارتی لەبارەی پارەکەی بەغدا: تەنها فەرمانبەران مافیان لای حکومەت نییە

ناس كورد-

سەرۆکى تیمى وەزارى پارتى لە حکومەتى هەرێم رایگەیاند، جگە لە مووچەخۆران هاووڵاتیانى ئاسایى ئەم وڵاتە کە زۆرینەن و فەرمانبەر نیین مافى خزمەتگوزارییان هەیە و پێویستە حکومەت پارەیان بۆ دابین بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشتیوان سادق (17ى حوزەیرانى 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد کە لە مەراسیمى کردنەوەى مزگەوتێک لەشارى هەولێر وتارێکى پیشکەش کردووە و تیایدا ئاماژەى بە کۆبوونەوەى دوێنێى ئەنجومەنى وەزیران کردووە و  وتویەتى "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لە  سەر ئەوەی ھەرچی داھاتی نەوت و ناوخۆ ی ھەرێم و ئەوەی لەبەغداوە دێت دەبێت بەروونی دیار بێت و بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان خەرج بکرێت".

 

پشتیوان سادق رونیکردەوە، بەغدا بریارە مانگانە (٢٠٠) ملیار دینار بنێرێ بەڵام تەنھا بۆ مووچە پێویستیمان بە نزیکەی (٩٠٠) ملیار دینارە کەبریتیە لە مووچەی مووچەخۆران کە نزیکە لە ( ١⁄٢٠٠⁄٠٠٠)  یەک ملیۆن و دوو سەد ھەزار ھاوڵاتی.

 

جەختیشى کردەوە ، بەڵام ھاوڵاتیانی تریش کە زۆرینەن و فەرمانبەر نین مافی خزمەتگوزاری  ئاو کارەبا رێگا و بان قوتابخانە نەخۆشخانە پرۆژەی جیاواز و ھەلی کار  کە پێویستە حکومەت پارە بۆ ئەمانەش دابین بکات.

 

سەرۆکى تیمى وەزارى پارتى لە حکومەتى هەرێم ئاماژەى بەوە کرد، سەرەرای ھەموو خاڵە لاوازەکان بەڵام ھەرێمی کوردستان بە بەراود لەگەڵ بەشەکانی تری عێراق پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، دەکرێت ھەوڵەکان زیاتر بن تا کارەکان باشتر بکرێن.