گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بايدن هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنوسێک (ڤیدیۆ)

2021.06.17 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
بايدن هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنوسێک (ڤیدیۆ)

ناس کورد- 

بەهۆى پرسیارێکەوە لەسەر سەرۆکى ڕوسیا، جۆ بایدن سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنوسێک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى فۆکس نیوزى ئەمریکى (16ى حوزەیرانى 2021)  بڵاوی کردەوە، دواى ئەوەى لە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى جنێفى تایبەت بە جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا کچە ڕۆژنامەنوسێکى کەناڵى CNN پرسیارى ئەوە لە بایدن دەکات کە ئایا بەهۆى ئەو متمانەى بە ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆکى ڕوسیاى هەیە و ناوبراو هەڵسوکەوتە پیسەکانى دەگۆڕێت، سەرۆکى ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنوسەکە.

 

دواى گفتوگۆیەکى کورت بایدن بە کچە ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت، ئەگەر لەوە تێنەگەیشتیت کە وتم، کەواتە تۆ پیشەیەکى هەڵەت هەڵبژاردووە، بەڵام دواتر بایدن داواى لێبوردنى کردووە و وتویەتى، دەبوایە پیاوێکى دانا بووایە.