گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لاهور شێخ جەنگى داواى کۆتایهێنان بە لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران دەکات

2021.06.16 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى داواى کۆتایهێنان بە لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران دەکات

ناس کورد-

هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، دوای دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، دەبێت پاشەکەوت و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆتایی پێبهێندرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى (16ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى پێشوازیکردنى لە جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵى گشتى بەریتانیا ئاماژەى بە ڕێککەوتنەکەى نێوان هەرێم و بەغدا کرد و  رایگەیاند "سیاسەتە ڕاست و دروستەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان دووپات کردەوە بە ئاڕاستەی بەغدا و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان ‌‌‌حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و پەنابردنە بەر دەستوور کە دەرەنجامی فشار و پێداگریی و هاندانی هەردوولا و سەردان و کۆبوونەوەکانمان بوو لەگەڵ زۆربەی لایەنەکان لە بەغدا".

 

وتیشى "خۆشبەختانە لە ئێستادا ئاماژەکانی جێبەجێکردن و پابەندییەکان بە ڕێککەوتنەکە بەدەردەکەون، یەکێک لە گرنگترین دەرئەنجامەکانی ئەو رێککەوتنەش دوای دابینکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، مەسەلەی پاشەکەوت و لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە کە دەبێت کۆتایی پێبهێندرێت."

 

هاوسەرۆکى یەکێتى رونیکردەوە کە لەبەشێکى ترى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سۆرنتۆن باسکردنیان بووە لە چاکسازیی و یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە و دەڵێت "ئامادەیی و پشتیوانیی یەکێتییمان دووپات کردەوە بۆ ئەو پرۆسەیە، پێزانینمان پێشکەش بە تیمی سەربازیی بەریتانیا کرد لەنێو هێزەکانی هاوپەیمانی نيودەوڵەتی کە ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لەو پرۆسەیەدا. ئاماژەمان بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کرد و جەختمان لە گرنگی و چارەنوسسازی پرۆسەکە کردەوە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و چاکسازیی و بەدیهێنانی ئامانجەکان،  داوای یەکڕیزیی و یەکدەنگیی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانمان کرد کە بێنە ژێر چەتری هاوپەیمانی کوردستان، چونکە بەیەکەوە دەتوانین پێگەی کورد لە بەغدا و پارلەمانی عێراق بەهێز بکەین.