گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزارەتى بازرگانى عێراق وردەکاریى کۆبونەوەى لەگەڵ وەفدێکى هەرێم ئاشکراکرد

2021.06.16 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى بازرگانى عێراق وردەکاریى کۆبونەوەى لەگەڵ وەفدێکى هەرێم ئاشکراکرد

ناس کورد- 

وەزارەتى بازرگانى عێراق ئاشکرای کرد، لە کۆبونەوەى وەفدێکى وەزارەتەکەى و وەزارەتى بازرگانى هەرێم کار لەسەر چەند دۆسیەیەک کراوە و چەند لیژنەیەکى هاوبەش لەنێوان هەردولا پێکهێنراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى بازرگانى عێراق (16ى جوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، وەفێکى حکومەت بە سەرۆکایەتى عەلاء جبورى وەزیرى بازرگانى لە شارى هەولێر لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى هەرێمى کوردستان کۆبوونەتەوە و وەفدەکە نوێنەرانى ئیدارە گشتییەکان و فەرمانگە و کۆمپانیاکانى وەزارەتى تێدا بووە، وەفدى هەرێمیش لەلایەن کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى هەرێمەوە سەرۆکایەتى کراوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەندین دۆسیەى گرنگ کراوە و تێیدا جبورى جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕێنمایى حکومەت هەیە بۆ چارەسەرکردنى دۆسیەکانى نێوان هەردولا تا باشترین خزمەتگوزارى پێشکەش بە ڕۆڵەکانى هەرێم بکرێت وەک سەرجەم ناوچەکانى ترى عێراق.

 

جەختی لەوەش کردووەتەوە، دڵخۆشە کە لە هەولێرن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شارەزایانى وەزارەتى بازرگانى هەرێم و چارەسەرکردنى دۆسیە هاوبەشەکان، لیژنەى هاوبەشیش پێکهێنراون بۆ دانانى نەخشەڕێگایەک بۆ گەشەپێدانى لێکتێگەیشتنەکان و دۆزینەوەى چارەسەرەکان.

 

جبورى هێماى بۆ ئەوەش کردووە، وەزارەتى بازرگانى شایستە داراییەکانى سەرجەم جوتیارانى داوە بۆ بەدەستهێنانى گەنمى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021، هەروەها ئامادەشە بۆ دابەشکردنى خۆراک کە ئەنجومەنى وەزیران بڕیارى لێداوە و هیوا هەیە لە سەرەتاى مانگى تەموز دەست پێ بکات.

 

جەختی لەوەش کردووەتەوە، سەرۆک وەزیران گرنگییەکى ڕاستەوخۆ بە هاریکارى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان دەدات، ئەوەش لەپێناو دۆزینەوەى ڕێگەى هاوکارى و هاریکارى لەسەر چەندین دۆسیە، بەشێوەیەک ببێتە هۆى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى لەسەرجەم پارێزگاکان.

 

لاى خۆیەوە وتەبێژى فەرمى وەزارەتەکە لە هەمان بەیاننامەدا باسى لەوە کردووە، لەگەڵ هەرێمى کوردستان گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ پرۆژەى بەشە خۆراک و چاکسازى کۆگاکانى هەرێم و ئەو کەسانەى فۆڕمى خۆراک نایانگرێتەوە کراوە، هەروەها ڕێوشوێنەکانى تایبەت بە تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و پەیوەستکردنى ئەلکترۆنى لەنێوان هەردولا و ناوە دووبارەکانى فۆڕمى خۆراک بەشێکى تر بوون لە گفتوگۆکان.