ناس کورد-
شارەزایەکى دارایى و ژمێریاری و مامۆستاى زانکۆ لە میانەى شرۆڤەیەکیدا بۆ بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بۆ ناردنى بڕە پارەیەک بۆ هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات کە بڕیارى ناردنى پارەکە بەشێک نییە لە پشکى هەرێمى کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەهانگیر گوڵپی، شارەزای دارایی و ژمێریاری و مامۆستای زانكۆ (16ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئه‌و 200 ملیاره‌ی كه بڕیاره به‌غدا مانگانه بینێرێت بۆ هه‌رێم، نه مینحه‌و به‌خشینه نه پشك و به‌ركه‌وته‌ی هه‌رێم؟ نه ده‌ره‌نجامی مهقاسهو جێبه‌جێكردنی یاسای بودجهیشه، به‌ڵكو ته‌نها پێشینه‌یه (السلفة) و ده‌بێ به‌پێی 4 مه‌رجه‌كه‌ی خاڵی دوه‌می ماده‌ی یازده‌ی یاسای بودجه پاكتاو بكرێت".
ئەو شارەزایە لەگەڵ ئەوەى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ناردنى پارەکە بۆ هەرێم لە چەند ڕوویەکەوە کارێکى ئەرێنییە بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات کە "مەرج نییە لە ئەنجامدا لەڕووى داراییەوە لە بەرژەوەندى هەرێم بێت".
تەواوى بڵاوکراوەکەى جەهانگیر گوڵپی، شارەزای دارایی و ژمێریاری و مامۆستای زانكۆ:
خوێندنه‌وه‌یه‌كی سێ ڕه‌هه‌ندی بۆ 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا
ئه‌و 200 ملیاره‌ی كه بڕیاره به‌غدا مانگانه بینێرێت بۆ هه‌رێم، نه مینحه‌و به‌خشینه نه پشك و به‌ركه‌وته‌ی هه‌رێم؟ نه ده‌ره‌نجامی مهقاسهو جێبه‌جێكردنی یاسای بودجهیشه، به‌ڵكو ته‌نها پێشینه‌یه (السلفة) و ده‌بێ به‌پێی 4 مه‌رجه‌كه‌ی خاڵی دوه‌می ماده‌ی یازده‌ی یاسای بودجه پاكتاو بكرێت، ئه‌مه له‌چه‌ند ڕویه‌كه‌وه كارێكی ئه‌رێنیه وههنگاوێكه بۆجێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، به‌ڵام مه‌رج نیه له ئه‌نجامدا له‌ڕووی داراییه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم بێت.
یــــــهكـــهم/ بۆچی هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیه؟
1- به‌بێ پێدانی پێشینه ئه‌سته‌مه ماده‌ی یازده‌ی یاسای بودجه جێبه‌جێبكرێت، ئێمه پێشتر له‌وتاری پێشومان ئه‌وه‌مان به‌وردی ڕونكردوهته، ئه‌و بابه‌ته بۆ زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی عیراقیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ته‌نها له‌سه‌ره‌تای ئیمساڵه‌وه زیاتر له 15 ترلیۆن دینار پێشینه‌ی داوه بهفهرمانگهكان تاكو پاشتر پاكتاویان بۆ بكرێت.
2- هه‌رچه‌نده له‌ڕوی ڕێسا‌و پره‌نسیپه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌ركه له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌كرێ وه‌ك ده‌ستپێشكه‌ری و هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی لێك بدرێته‌وه، چونكه له‌ساڵانی 2014- 2017 سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی داعش و ئه‌و دۆخه سه‌خته‌دا، پاشتریش له2020 حكومه‌تی به‌غدا هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌گرته‌به‌ر.
3- پێدانی ئه‌و پێشینه‌یه كارێكی نایاسایی نیه و ته‌نانه‌ت یه‌كێكه لهرێكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه، هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی پێشینه‌و ئه‌مانات حیساباتی ده‌ره‌وه‌ی موازهنهن و له‌یاسای بودجه‌دا ئاماژه‌یان بۆناكرێت و له‌ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایین بۆ جێبه‌جێكردنی بودجه. بۆیه هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له‌ڕوی سیاسی و میدیاییه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه دژی حكومه‌تی به‌غدا به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام له‌ڕوی یاساییه‌وه كاره‌كه دروسته.
دووه‌م/ بۆچی مه‌رج نیه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم بێت؟
1- یه‌كێك لهئهگهرهكان ئه‌وه‌یه كه پاڵنه‌ری پشت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌غدا بریتیبێت له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و پێشبینیه گهشبینانهكان له‌و باره‌یه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت بۆ سه‌روی 75 دۆلار به‌رزبیته‌وه ئه‌وا به‌پێی یاسای بودجه و له‌ئه‌نجامی حسابكردنی ئه‌رك و پابه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا پێویست ده‌كات هه‌رێم پاره بنێرێت بۆ به‌غدا نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. چونكه ته‌رخانكراو بۆ پشكی هه‌رێم له‌یاسای بودجه‌دا جێگیره، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به‌قۆستنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌رجیی فیعلی له ماده‌ی (10) كه‌متریشی نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام پابه‌ندیی هه‌رێم په‌یوه‌سته نرخی نه‌وت و داهاته‌كانی تره‌وه،، بۆیه له‌كاتێكدا كه‌نرخی نه‌وت نزم بێت ئه‌وه ده‌كرێت جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه له‌قازانجی هه‌رێم بێت وه‌ك چه‌ند مانگی ڕابوردو كه به‌داخه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رزبێت ئه‌وكات جێبه‌جێكردنی له‌قازانجی به‌غدایه وه‌ك مانگه‌كانی داهاتوو، پێده‌چێت یه‌كێك لهپاڵنهرهكانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌غدا ئێستا ئه‌وه بیت.
2- به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا ته‌نها به‌و بڕه‌پاره‌یه لێك نادرێته‌وه، پێویستا هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له‌جێبه‌جێكردنی یاساكه، ئه‌گه‌ر له‌ڕوی دارایه‌وه زیانیش بكات به‌ڵام به‌مه‌رجێك بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوری و داراییه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن. ئه‌گه‌ر ته‌نها قه‌رزه‌كانی بانكی بازرگانیی پاكتاو بكرێن به‌پێی خشتهبهندیهكه له‌سودی هه‌رێمه و وه‌ك ئه‌وه‌یه داهاتی بۆ هاتبێت، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌و قهرزهو ئه‌گه‌ری كه‌ڵه‌كه بون سو‌و(فائده) له‌سه‌ری كێشه‌یه بۆ ئیستا‌و ئایندهی هه‌ریم.
ســێــیـهم/ خاڵه جهوههریهكان:
1- ئه‌گه‌ر هه‌رێم داهات و خه‌رجیه‌كانی رێكنهخاتهوهو چاكسازیی گهروهیان تێدا نه‌كات، ئه‌وا هیچ شتێك ڕۆڵی ئه‌وتۆی نابێت بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كانی.
2- هه‌ریه‌ك له هه‌رێم و به‌غدا جگه له كێشه‌ی بودجه چه‌ندین كێشه‌ی ئاڵۆزی تریان هه‌یه هه‌ربۆیه زۆر چاوه‌ڕوانكراوه هه‌مو بابه‌تێكی ساكار بكرێته كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز.
3- عیراق نه بهعهقڵیهت نه به‌زه‌مینه‌ی سیاسی و یاسای و دامه‌زراوه‌یی نه بهپهیكهربهندیی كارگێڕی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی نیه‌و بڕوایشی پێیی نیه بۆیه ئه‌بیت هه‌میشه چاوه‌ڕوانی كێشه‌ی یه‌ك لهدوایهكبین.
4- به‌غدا زۆربه‌ی ویسته سیاسیه‌كانی به یاسا ڕوپۆش ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌و باره‌یه‌وه كۆڵهواریهكی زۆر به‌حكومه‌ت و پهرلهمانیانهوه دیاره، به‌ڵام بۆشایی لایه‌نی كوردی له‌و ڕوه‌وه گه‌وره‌تره، پێویسته هه‌رێم ته‌نها پشت بهئامرازی سیاسی نه‌به‌ستێت، حیساب بۆهه‌مو یاسا‌و هه‌مو بڕگه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بكات، چونكه ویستی سیاسی چ به ئه‌رێنی یان نه‌رێنی هه‌میشه پێویستی به ڕوپۆشی یاسایی هه‌یه، عادل عبدالمهدی له ساڵی 2019 سه‌باره‌ت بهپشكی هه‌رێم به‌رده‌وام به‌وه به‌رپه‌رچی نه‌یاره‌كانی ده‌دایه‌وه كه یاسای بودجه‌ی جێبه‌جێكردوه.. زۆر و زۆر بابه‌تی تر هه‌ن كه پێویستی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌رێم به‌ته‌واوی به‌خۆیدا بچێته‌وه، به‌تایبه‌تی لهڕێكهوتن و په‌یوه‌ندیه دارایه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و له یاساكانی ئه‌و بواره‌دا.