گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى حکومەتى هەرێم لەبارەى دابەزاندنى نرخى بەنزین 

2021.06.16 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى حکومەتى هەرێم لەبارەى دابەزاندنى نرخى بەنزین 

ناس کورد- 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە هەوڵى جێگیرکردنى نرخى بەنزیندان بەشێوەیەک لە بەرژەوەندى هاوڵاتیاندا بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (16ى حوزەیرانى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار قسەمان کردووە و ئەوەش پەیوەندى بە بەرزبوونەوەى نرخى نەوتەوە هەیە لە جیهاندا.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو بابەتە تەنها هەرێمى کوردستانى نەگرتووەتەوە و لە هەموو جیهاندا و وڵاتە عەرەبەییەکانیش نرخى بەنزین بەرز بووەتەوە.

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێم جەختی لەوەش کردەوە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەداین نرخەکەى جێگیر بکرێت، بەشێوەیەک لە خزمەتى هاوڵاتیان و بەرژەوەندى گشتى بێت، بۆیە لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار قسەمان کردووە و دەبێت ئەم بابەتە لە ئایندەیەکى نزیکدا چارەسەر بکرێت.

 

پێشتریش لیژنه‌ی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە، لەسەر گرانیی نرخی بەنزین وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمان دەکات، ئەویش به‌مه‌به‌ستی پێدانی ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌رى و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی.