گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سائیرون هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردن بە ’’مردوو’’ ناودەبات

2021.06.16 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
سائیرون هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردن بە ’’مردوو’’ ناودەبات

ناس کورد-
هاوپەیمانى سائیرون ڕەتى کردەوە هیچ جوڵەیەکى نوێى پەرلەمانى و سیاسى هەبێت بۆ هەموارکردنەوەى یاسای هەڵبژاردنەکان، ئەوەش سەرباری پشتگیری وڵاتانی کۆمەڵەی جی حەوت بۆ چاودێریکردنى نێودەوڵەتى هەڵبژاردنەکانى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز مەسعودى، جێگرى هاوپەیمانیەکە ئەمڕۆ چوارشەممە (16ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى "سەباح"ی فەرمی ئاماژەى بەوەکردوە، "جوڵەى پەرلەمانى و سیاسى بۆ هەموارى یاساى نوێى هەڵبژاردنەکان تائێستا تەنها ڕاگەیاندنە و نەچووەتە بەرنامەى کارى پەرلەمانەوە".

 

ئەوەشى ڕوونکردەوە، "هەندێک لایەنى سیاسى دەیانەوێت ئاستەنگ بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنە پێشوەختەکە دروست بکەن، ئەمەش لەلایەن زۆرینەى پەرلەمانتاران ڕەت دەکرێتەوە لەبەر ئەوەى ئەو هەوڵە کە مەبەستى هەموارى یاساکەیە بە مردووى لە دایک بووە".

 

هەر لەو بارەیەوە عەمید غالب عەتیە، وتەبێژى لیژنەى باڵاى ئاسایشیی هەڵبژاردنەکان لە ڕوونى کردووەتەوە، "لە ڕۆژى بەڕێوەچونى هەڵبژاردندا لە 10ى تشرینى یەکەمى داهاتوو، لیژنەکە بڕیار دەدات قەدەغەى هاتوچۆ نیمچەیی بێت یان گشتى".

 

ئەوەشى ووتووە، "ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆى نیمچەیی تەنها بۆ کاتى بە پەلە دەبێت، بۆ ئەوەى هاووڵاتیان بە ئاسانى بگەن بە بنکەکانى دەنگدان".

 

لیژنەکە هەفتەى ڕابردوو لە پارێزگاى دهۆک بە سەرۆکایەتى عەبدولکەریم عەبود تەمیمى کۆبوونەوە و لەگەڵ دادوەر عامر موسا، ئەندامى ئەنجومەنى کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان "گرتنەبەرى پلانى ئەمنى و خۆپارێزى لە کاتى دابەشکردنى کارتى دەنگداندا" تاوتوێ کرا.