ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، نمرەی نیوەی ساڵ وەک نمرەی سەری ساڵ بۆ پۆلە ناکۆتاکان هەژمار دەکرێت و ئەمساڵی خوێندنی لە 1ی تەموزی 2021 کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی حەمید دلێمی، وەزیری پەروەردەی عێراق (16ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، هەوڵی بەردەوامی مامۆستا و وانەبێژان دەنرخێنن بۆ سەرخستنی پرۆسەی خوێندن لە وڵات و جەختی کردەوە کە ئەوان "داهاتووی پرشنگداری عێراق دروست دەکەن."