گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمەنێکی جەرگبڕ

زانیاریی لەسەر وێنەی ئەو منداڵەی سەری ناوە بە پشتی سەگێکەوە و خەوتووە

2021.06.16 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی لەسەر وێنەی ئەو منداڵەی سەری ناوە بە پشتی سەگێکەوە و خەوتووە

ناس کورد-

بڵاوکردنەوەى وێنەى مناڵێک کە لە درەنگانێکی شەودا و لەسەر جادە سەری ناوە بە پشتی سەگێکەوە و خەوی لێکەوتووە جارێکی تر کاردانەوەى فراوانى لێ دەکەوێتەوە، منداڵەکە و شوێنی وێنەکەش شاری لازقیەی سوریایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەمان ئەو وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە و دەوترێت کوردە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو وێنەیە لە شاری لازقیەی سوریا گیراوە.

 

لوئەى سەلیمە، ڕۆژنامەنووسى سورى کە وێنەکەى بڵاوکردووەتەوە نوسیوویەتى، لە شەقامى بنت شاویش دواى ئەوەى هەمووان سەرخۆش بوون و دوکانەکانیان داخست، منداڵێک هات لەگەڵ سەگەکانیدا وەک هەموو ڕۆژێکى تر سەرى نایەوە لەناو شەقامەکانى شاردا.

 

دەشڵێت، "لە بەرەبەیاندا بوو بۆ ماڵ دەگەڕامەوە کە بینم زۆر نیگەران بووم، بۆ ئەو و بۆ هەموومان، بێژەرێکى سوریم بیرکەوتەوە کە باسى لە سواڵکەرەکانى ناو پاریس دەکرد، وتم تۆ بڵێیت من لە پاریس بووبێتم، کوا من لێرە سواڵکەر نابینم".

 

لە ساڵانى شەڕى درێژخایەنى ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا کارەسات و بەڵاى کۆمەڵایەتى و ئابوورى لە هەموو بوارەکاندا سەریهەڵداوە و ئەوەش دیاردەى و سواڵکەرى و خەوتن لەسەر شەقامە گشتیەکانى هەندێ شارى سوریادا زیاتر کردووە بەتایبەت شارە گەورەکانى وەکو دیمەشق و حەلەب و لازقییە.

 

بڵاوکردنەوەى وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کاردانەوەى فراوانى لە سوریا و دەرەوەى ئەو وڵاتەدا بەدواى خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لەچالاکانى سوریا دەڵێن، ئەو مناڵە یەکێکە لە ملیۆنەها منداڵی سوریا کە لە ناوەوە و دەرەوەى ئەو وڵاتەدا ڕۆژانە بە پەرتەوازەى و بێکەسى لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان دەیگوزەرێنن.

 

بەگوێرەى ڕاپۆرتەکان، ئەوانەى کە بە زۆرى دووچارى وێڵگەردى سەر شەقامەکان دەبن مناڵان و کچانى بچوکن کە هیچ بەخێوکەرێکیان نییە و لەپاڵ هەر وێنەیەکى لەو شێوەیەدا چیرۆکێکى لەپشتەوەیە کە بەهۆى ئەوەى کەسێکى یان خێزانەکەى لەشەڕدا تیاچووە و پەرتەوازبووە.

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەرەتاى ئەمساڵدا، ژمارەى ئەو مناڵانە پەرتەوازانەى سەر شەقامەکانى سوریا لە ناوخۆ و دەرەوەى ئەوە وڵاتە بەهۆى دۆخى شەڕەوە دەگاتە پێنج ملیۆن منداڵ.

 

پێشتریش ڕاپۆرتێکى ڕێکخراوى یۆنسێف لە مانگى ئازارى ڕابردودا ئەوەى ئاشکرا کردبوو، شەڕ و ماڵوێرانیەکانى ئەو وڵاتە بووەتە هۆى کوژران و برینداربوونى زیاتر لە 12 هەزار مناڵ.