گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەدرێژایی شەو یارى کردووە

دهۆک؛ گەنجێک بەهۆی ئاڵودەبوون بە یاریی پەبجى ڕیخۆڵەى تەقی

2019.06.17 - 20:11
App store icon Play store icon Play store icon
دهۆک؛ گەنجێک بەهۆی ئاڵودەبوون بە یاریی پەبجى ڕیخۆڵەى تەقی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عەمار میرداڤی پێش دوو ڕۆژ گەنجێک بەهۆی ئاڵودەبوون بە یاریی پۆبجى "ڕێخۆڵە باریکە"ى تەقیوە، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و نەشتەرگەرییەکی بۆ کردووە. . دیار شەوکەت، کە خەڵکى سەنتەرى شارى دهۆکە و تەمەنی 20 ساڵە، بەهۆى ئەوەى ئاڵودەى یارى پەبجى بووە، بەدرێژایی شەو بۆ ئەوەى خەوى لێنەکەوێت خواردنەوەى وزەبەخشى خواردووەتەوە، بەو هۆیەوە توشی کێشەى تەندروستى بووە و ڕەوانەى نەۆخشخانەى شارەکەى کراوە، دواتر دەرکەوتووە ڕیخۆڵەى تەقیوە. . ئەو گەنجە لەزارى خۆیەوە ڕوداوەکەى بۆ ناس کورد باش کرد و وتى: "ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ى شەوەوە تا 7ى بەیانى بەبێ ڕاوەستان سەرقاڵى یاریی پەبجى بووم، لەگەڵ ئەوەش زۆر تایگەرم دەخواردەوە و زۆر جگەرەم دەکێشا، بەردەوام خەیاڵم لەسەر پەبجى بوو نەمدەتوانی بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری یارییەکە بم". . ئەو گەنجە ئەوەشى وت، ئێستا پەشیمانە لەوەى یاری پەبجى کردووە، چیتر ئەو یاریە ناکات چونکە ئازارێکى زۆرى کێشاوە، ئاماژەى بەوەشکرد: "بەڵێنم داوە بە دایک و باوکم، واز لە جگەرە و پەبجى بهێنم". . شەوکەت عەلی، باوکی دیار لەبارەى وردەکارى ڕوداوەکەوە بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "شەممەی رابردوو کاتژمێر 9ى بەیانی لەکاتی یاری پەبجى، ڕیخۆڵە باریکەی دیار تەقیەوە و خێرا گەیاندمانە نەخۆشخانە، دەستبەجێ نەشتەرگەریەکی بۆکرا، سوپاس بۆ خوا ئێستا ڕەوشی تەندروستی دیار جێگیربووە". . باوکى دیار وتیشی، ڕۆژانە ئامۆژگاری دیارى کردووە کە واز لەو یارییە بهێنێت، بەڵام بێ سود بو تا توشی ئەو نەخۆشییە بوو. . .