گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو کەسەی لە سلێمانی ژنێکی کوشت و لاشەکەى بە ڕووتی بەجێهێشت دەستگیرکرا

2021.06.16 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کەسەی لە سلێمانی ژنێکی کوشت و لاشەکەى بە ڕووتی بەجێهێشت دەستگیرکرا

ناس کورد-

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند بەتۆمەتى کوشتنى ئەو ژنەى کۆتایی مانگى رابردوو تەرمەکەى لە گۆڕستانێک فڕێدرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەرێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "ئەو كەسەی شەوی 29 لەسەر 30 مانگی پێنجی 2021 كاتژمێر 12 ی شەو لە گۆڕستانی سەیوان ژنێكی كوشت، پاشان لاشەكەی بەڕووتی بەجێهێشت لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیركرا".

 

تەرمى ئەو ژنە 30 ئایارى ئەمساڵ لە گۆڕستانى سەیوان سلێمانى بە فرێدراوى دۆزرایەوە.

 

سامان نادر بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى دواى دۆزینەوەى تەرمەکە بە "ناس کورد" ى راگەیاندبوو، تەرمەکە لە گۆڕستانى سەیوان دۆزراوەتەوە و هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە و رەوانەى پزیشکى داد کراوە.  

  

بەپێی لێکۆڵینەوەکانى پزیشکى داد، ژنەکە ئاسەوارى فیشەک بەجەستەوەیە نییە و تەمەنى لەنێوان 35-40 ساڵدایە.  

  

لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە پزیشکى دادى سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاندبوو، تەرمەکە بێ ناسنامەیە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە ژنێکى بێلانەیە و لەو ناوچەیە ماوەتەوە.  

  

وتیشى "تەرمەکە تاتۆیەکى لەسەرە کە کوردییە و روون بووەتەوە کە بیانى نییە".