گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزرانی هەرێم ئاشکرا کرا

2021.06.16 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزرانی هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پوختەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و دواین پێشهاتەکانی گفتوگۆ و دانوستانەکان لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی و نەوت و بانکی بازرگانیی عێراقی تاوتوێ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی حوزەیرانی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

 

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا.

 

دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (11) له‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2021،و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ رۆژانی 31ی ئایار تاوه‌كو 2ی حوزەیران و ڕۆژی 7ی حوزەیرانی 2021 له‌ به‌غدا.

 

سێیه‌م: بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.

 

چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.