گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

دەستدرێژى کرایە سەر کوڕێکى شەش ساڵان.. پۆلیس وردەکاریی دەخاتەڕوو

2021.06.16 - 09:32
App store icon Play store icon Play store icon
دەستدرێژى کرایە سەر کوڕێکى شەش ساڵان.. پۆلیس وردەکاریی دەخاتەڕوو

ناس کورد-

پۆلیسى پارێزگای موسەنا دەستگیرکردنى گەنجێکى ڕاگەیاند بەتۆمەتى دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکى کوڕى شەش ساڵان، دواى 20 کاتژمێر لە ڕوودانى تاوانەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پۆلیسى ڕەمیسە ئاگادارکراوەتەوە کە منداڵێکى کوڕى شەش ساڵان لەلایەن کەسێکى نەناسراوەوە دەستدرێژى کراوەتەسەر لەکاتى ناردنى بۆ یەکێک لە شوێنەکانى فرۆشتنى خۆراک لەنزیک ماڵەکەیان، ئەوەش لەسەر سکاڵای باوکی منداڵەکە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیس توانیویەتى شوێن تۆمەتبارەکە دیاری بکات و لە بۆسەیەکدا دەستگیرکراوە کە ناوى (ط - ع - ن - )ـە و تەمەنى  27 ساڵە و دانیشتووى قەزاى وەرکایە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، دواى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە دانیناوە بە تاوانەکەیدا و بەپێی ماددەى ( 393) خراوەتە زیندانەوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە.