گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت

پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەى هیوا بایکۆتیان شکاند

2021.06.16 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەى هیوا بایکۆتیان شکاند

ناس کورد-

دەوامى فەرمى و پێدانى چارەسەر بە نەخۆش لە نەخۆشخانەى هیواى تایبەت بە چارەسەرى توشبووانى شێرپەنجە دەستیپێکردەوە، دواى دوو ڕۆژ لە مانگرتنى کارمەندان و پزیشکان بەهۆى پێنەدانى شایستە داراییەکانیانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوو سەرچاوە لە نەخۆشخانەى هیوا لە سلێمانى ئەمڕۆ چوارشەممە (16ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"یان ڕاگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دەرگاى نەخۆشخانەکە بەرووى توشبووانى شێرپەنجەدا کراوەتەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە مانگرتنیان شکاندووە و گەڕاونەتەوە سەر کارەکانى خۆیان، دواى ئەوەى بەڵێنى چارەسەرکردنى کێشەکانیان دراوە.

 

ماوەى دوو رۆژ پزیشکان و کارمەندانى نەخۆشخانەى هیوا بەهۆى پێنەدانى شایستە داراییەکان و کێشەى کەمى دەرمانەوە مانگرتنیان لەکارەکانیان راگەیاند و تەنها بۆ دۆخى فریاگوزاریی چارەسەر بە توشبووانى شێرپەنجە دەدرا.