گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

شەست کۆمپانیا کێبرکێ دەکەن بۆ دروستکردنی نۆ بەنداوە ستراتیژییەکەى هەرێم

2021.06.15 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
شەست کۆمپانیا کێبرکێ دەکەن بۆ دروستکردنی نۆ بەنداوە ستراتیژییەکەى هەرێم

ناس کورد-

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، 60 کۆمپانیا کێبڕکێی دەکەن لەسەر دروستکردنی نۆ بەنداوە ستراتیژیەکەی هەرێمی کوردستان بە سیستمی PPP. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی حوزەیرنی 2021، بە سەرپەرشتی هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و پلاندانان و بەئامادەبوونی بریکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی تایبەتمەند کۆبوونەوەیێک لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی هەنگاوە کرداریەکانی دروست کردنی نۆ بەنداوە ستراتیژیەکانی هەرێمی کوردستان.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کردووە، 60 کۆمپانیای ناوخۆی و نێودەوڵەتی وەڵامی بانگهێشتنامەی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان داوەتەوە و پرۆپۆزەلیان ناردووە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە بونیادنان و دروست کردنی ئەو نۆ بەنداوە ستراتیژیەی کە ڕاگەیەنراوە بەپێی رێنمایی و سیستمی PPP.


دەشڵێت، دوای گفتوگۆ و دیراسەکردنی داخوازیی نامەی کۆمپانیاکان بڕیاردرا کە لەڕێگەی تیمێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەت تایبەتمەندیەکانی بەنداوەکان و پێوەرەکانی هونەری و دارایی و بنەماکانی کاری هاوبەشی کۆمپانیاکان و حکومەت دیاری بکرێت، وە بەشێوەیەکی فەرمی بەیان بکرێت و هەنگاوەکان خێراتر بکرێت لە پرۆسەی ووردبینی کردن و بەکارخستنی توانای کۆمپانیاکان بۆ بونیاد نانی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێریەکانی هەرێمی کوردستان.

May be an image of 1 person, sitting, standing and indoor

پێشتر بەرێوەبەرى گشتیی بەنداوەکانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بە دروستکردنى نۆ بەنداوەکە هەرێم تاڕادەیەکى زۆر کێشەى ئاو بەجێدەهێڵێت، لە ئێستاشدا بەنداوەکان نیوەى ئەو بڕەیان تێدایە کە توانایان هەیە.  

  

ئەکرەم ئەحمەد ڕۆژی 12ی ئایاری 2021 بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، بەنداوەکان ستراتیژین و هەریەکەیان دروستکردنیان پێنج بۆ شەش ساڵیان پێدەچێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کەى دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.  

  

وتیشى، تواناى بەنداوەکان بەگشتى تا کەمتر لە ملیار بۆ ملیار و نیوێک مەتر سێجا ئاو دەگرن.  

  

ئەکرەم ئەحمەد باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا کۆى گشتى بەنداوەکانى هەرێم تواناى گلدانەوەى 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە، بەڵام کەمتر لە پێنج ملیار مەتر سێجا ئاویان تێدایە.  

   

پێشتر بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم (11ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9)بەنداوی ستراتیجی و (2)پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیەنێت کە بەشێوەی پرۆژەی پەرەپێدان (Public and Private Partnership ) ئەنجام دەدرێت."