گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لابردنی ڤیزا

ئێران سەبارەت بە لابردنى ڤیزا: چاوەڕێى عێراق دەکەین

2021.06.15 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران سەبارەت بە لابردنى ڤیزا: چاوەڕێى عێراق دەکەین

ناس کورد-

باڵیۆزى ئێران لە عێراق دەڵێت، لابردنی ڤیزاى نێوان هەردوو وڵات تەنها بۆ سەردانى چلەی شیعەکان نییە و چاوەڕێى ڕەزامەندى لایەنى عێراقى دەکەن بۆ جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە بەغدا (15ى حوزەیرانى 2021) بە ئاژانسى "ئیرنا"ى وڵاتەکەى وتووە، لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە دانوستاندان سەبارەت بە هەڵوەشانەوەى ڤیزاى نێوان هەردوو وڵات.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، لیژنەیەکى هاوبەش لەو بارەیەوە پێکهێنراوە و چەند کۆبوونەوە و گفتوگۆیەک کراوە و گەیشتوونەتە ڕێکەوتنى هاوبەش و لە ئێستادا ڕێکەوتنەکە لە نوسینەوەدایە، دواى ئەوەى لەلایەن هەردولاوە واژۆکرا ڕادەگەیەندرێت.

 

مەسجدى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا جەختی لەوەکردووەتەوە، ئێستا کاتى ئەوەیە کە ڕێکەوتن لەسەر هەڵوەشانەوەى ڤیزا بکرێت کە تەنها بۆ سەردانى چلە نەبێت، بەڵکو بڕیارێکى گشتگیر و بەردەوام دەبێت، لەو بارەیەشەوە یاداشتنامەمان بۆ حکومەتى عێراقى ناردووە و چاوەڕێکى ڕەزامەندى و واژۆکردن لەسەرى دەکەین.