گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوتى خاو نرخێکى پێوانەیى نوێى تۆمار کرد

2021.06.15 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
نەوتى خاو نرخێکى پێوانەیى نوێى تۆمار کرد

ناس کورد-

نرخى نەوتى خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل خاوى برێنت گەیشتە 74 دۆلار، ئەوەش یەکەمجارە لە تشرینی یەکەمی ساڵى 2018ەوە بگاتە ئەو نرخە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى راپۆرتە ئابورییەکان لە بازاڕەکانى مامەڵەکردن بە نەوتى خاوەوە (15ى حوزەیرانى 2021)، نرخى یەک بەرمیل خاوى برێنت 1.6% زیادى کردووە و گەیشتووەتە 74 دۆلار و 4 سەنت.


بەپێى هەمان ئەو ڕاپۆرتانە، هەروەها بەرمیلێک خاوى تەکساسى ئەمریکى 1.74% زیادى کردووە و یەک بەرمیل بە 72 دۆلار و 9 سەنتەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەرمیلێک خاوى ئۆپێکیش بەرامبەر 71 دۆلار و 99 سەنتە.

 

بەپێى داتاکان، ئەوەش یەکەمجارە لە تشرینی یەکەمی 2018ەوە نەوتى خاو بگاتە ئەو نرخە، ئەویش دواى ئەوەى بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە نرخ هاوڕەى کرد و زیانێکى زۆرى لە وڵاتە هەناردەکارەکانى نەوتدا.

 

شارەزایان باس لەوەدەکەن، هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ زیادبوونى خواست لەسەرى و لاوابوونى ئەگەرى ئەوەى ئێران نەوت بخاتە بازاڕەکانەوە دەگەڕێتەوە.