گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی ناردنی پشکی هەرێمی لەلایەن بەغداوە پشتڕاستکردەوە

2021.06.15 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی ناردنی پشکی هەرێمی لەلایەن بەغداوە پشتڕاستکردەوە

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ناردنی پشکی هەرێمی لەلایەن بەغداوە پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، "گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێک کە بەشە بودجەی هەرێم بگەڕێنرێتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی حوزەیرانی 2021، مەسرور بارزانی لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، "ئەمڕۆ لەگەڵ
مستەفا کازمی گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ ڕاستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد."

 

دەشڵێت، "خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حيساب دەکرێت بە (أثر رجعي)."

 

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردووە کە "سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین."

me_ga.php?id=4065

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار دراوە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار ڕەوانەى هەرێم بکرێت و پاش کەمێکی تر ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا وردەکاریی دەخاتەڕوو.

 

ئەو سەرچاوەیە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوەکەى بە "ناس کورد"ی وت، "لەمەودوا وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ پێدانی شایستەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی وردبینیکردنی داتاکانی تایبەت بە داهاتی نانەوتی."

 

پارەکە لە 1ی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە خەرج دەکرێت، واتە بڕی ترلیۆنێک و 200 ملیاری شەش مانگی ڕابردوو ڕەوانەی هەرێم دەکات.

 

سەرچاوەکە جەختی کردەوە کە پاش کەمێکی تر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی ئەو بڕیارە ڕادەگەیەنێت.