گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا پشکی هەرێم دەنێرێت

2021.06.15 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا پشکی هەرێم دەنێرێت

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار دراوە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار ڕەوانەى هەرێم بکرێت و پاش کەمێکی تر ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا وردەکاریی دەخاتەڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوەیە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوەکەى بە "ناس کورد"ی وت، "لەمەودوا وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ پێدانی شایستەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی وردبینیکردنی داتاکانی تایبەت بە داهاتی نانەوتی."

 

پارەکە لە 1ی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە خەرج دەکرێت، واتە بڕی ترلیۆنێک و 200 ملیاری شەش مانگی ڕابردوو ڕەوانەی هەرێم دەکات.

 

سەرچاوەکە جەختی کردەوە کە پاش کەمێکی تر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی ئەو بڕیارە ڕادەگەیەنێت.