گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نزیکەى 12 مليۆن ڤاکسینى کۆرۆنا دەگاتە عێراق

2021.06.15 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 12 مليۆن ڤاکسینى کۆرۆنا دەگاتە عێراق

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد، لەمساڵدا 12 ملیۆن ڤاکسینى فایزەر دەگاتە عێراق و داواش لە هاوڵاتیان دەکەن ناویان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنى ڤاکسین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى (15ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتووە، لەماوەى داهاتوودا ملیۆنان ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق، تا کۆتایى ئەمساڵ 12 ملیۆن ڤاکسینى فایزەر دەگات.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، پرۆسەى دابەشکردنى ڤاکسین بەردەوامە و داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەن کە وەرگرتنى ڤاکسین دەیانگرێتەوە ناوى خۆیان لە پێگە ئەلکترۆنییەکان تۆمار بکەن، بەتایبەتى کە ناو تۆمارکردن کات و شوێنى وەرگرتنى ڤاکسینەکە دیارى دەکات و پێشکەشکردنى ئەو خزمەتگوزارییە ئاسانە.

 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى جەختی لەوەشکردووەتەوە، بۆ گەشتى هاوڵاتیانى عێراقى بەپێى پێودانگە نێودەوڵەتییەکان، پشت بە بەڵگەنامەى وەرگرتنى ڤاکسین دەبەسترێت، وەزارەت کار لەسەر چەند وردەکارییەک دەکات و بەم نزیکانە بە فەرمى ڕادەگەیەندرێت.