گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وادەى دابەشکردنى خۆراکە زیادەکانى بەشەخۆراک دیاریکرا

2021.06.15 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دابەشکردنى خۆراکە زیادەکانى بەشەخۆراک دیاریکرا

ناس کورد-

وەزیرى بازرگانى عێراق تەواوبوونى ڕێوشوێنە یاسایی و تەکنیکییەکانى بۆ پێدانى سەبەتەى خۆراکى بە هاوڵاتییان ڕاگەیاند کە بڕیارە لە ناوەڕاستى تەموزى داهاتوودا دابەش بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا جبورى، وەزیرى بازرگانى ئەمڕۆ سێشەممە (15ی حوزەیرانی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵى ئامادەکردنى کۆگاکانن بۆ هەڵگرتنى خۆراکەکان کە لە حەوت خۆراکى سەرەکى پێکهاتووە لە چوارچێوەى بەشە خۆراکدا.

 

وتیشى، سەبەتەى خۆراکى گۆڕانکارییەکى گەورەیە لە پڕۆسەى چاکسازیی لە سیستەمى بەشەخۆراک و زیادکردنى خۆراکەکان لە چوار خۆراکەوە بۆ حەوت خۆراک.

 

مانگی ڕابردوو ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارى زیادکردنى ماددەکانى بەشەخۆراکیدا کە بریتین لە دۆشاوى تەماتە، نیسک و نۆک و فاسۆلیا، لەگەڵ خۆراکەکانى دیکەى وەک شەکر، زەیت، ئارد و برنج.

 

بەپێی بڕیارى وەزارەتى بازرگانى عێراق، لەمانگى تەموزەوە دابەشکردنى خۆراک بۆ هەر هاوڵاتییەک بەم شێوەیە دەبێت، برنج سێ کیلۆ، شەکر یەک کیلۆ، زەیت یەک لیتر، دۆشاوی تەماتە چوارسەد گرام، فاسۆلیا و نیسک و نۆک یەک کیلۆ، ئارد نۆ کیلۆ.