گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

قوباد تاڵەبانی: کار بۆ شە‌فافتركردنی پرۆسە‌ی كۆكردنە‌وە‌ی داھاتە‌كان دە‌كە‌ین‌

2021.06.15 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی: کار بۆ شە‌فافتركردنی پرۆسە‌ی كۆكردنە‌وە‌ی داھاتە‌كان دە‌كە‌ین‌

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كار لە‌سە‌ر بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت و شە‌فافتركردنی پرۆسە‌ی كۆكردنە‌وە‌ی داھاتە‌كان دە‌كە‌ین‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە (15 حوزەیرانی 2021)، قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆك وە‌زیرانی هەرێم بە‌ ئامادە‌بوونی وە‌زیری دارایی و ئابوری و سە‌رۆكی دیوانی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە‌گە‌ڵ بە‌ڕێوبە‌رانی گومرگە‌كانی‌ ھە‌رێمی كوردستان و بانكە‌ بازرگانییە‌كان كۆبووەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی چاكسازیکردن لە‌ پرسی ڕێکخستنەوەی كارە‌كانی گومرگە‌كان و دە‌روازە‌ سنورییە‌كان و كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتین بە‌ مە‌بە‌ستی زیادكردن و ھە‌مە‌جۆركردنی داھاتی دارایی و چالاكتركردنی جوڵە‌ی بازرگانی.

me_ga.php?id=4064

جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا "بە‌ھێزكردنی كە‌رتی تایبە‌ت و ھە‌مە‌جۆركردنی داھات یە‌كێكە‌ لە‌ کارە لەپێشینەکانمان و دە‌بێت ئاسانكاری بكرێت بە‌تایبە‌ت لە‌پرسی نە‌ھێشتنی رۆتین بۆ ئە‌وە‌ی جوڵە‌ی بازرگانی چالاكتر بێت."

 

ھە‌روە‌ھا جە‌ختی لە‌وە‌ كردە‌وە‌، "بە‌ ئە‌لیکترۆنیکردنی كاروبار و مامە‌ڵە‌كان لە‌ دە‌روازە‌ سنورییە‌كان ھۆكارێكە‌ بۆ‌ باشتر خزمە‌تكردن و نە‌ھێشتنی ڕۆتینە و شە‌فافتركردنی پرۆسە‌ی كۆكردنە‌وە‌ی داھاتە‌‌، بۆیە‌ دە‌بێت بە‌ردە‌وام كاری پێ بكرێت."

 

ھە‌ر لە‌و كۆبوونە‌وە‌یە‌دا ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا دوای دیاریكردن و خاڵبە‌ندیكردنی ھە‌رگرفتێك كە‌ رووبە‌رووی كاروباری گومرگە‌كان دە‌بێتە‌وە، دە‌بێت چارە‌سە‌ری بۆ دابڕێژرێت و لەمەشدا حكومە‌ت ھاوكاریان دە‌بێت.

 

دواتر بە‌ڕێوبە‌ری گشتی گومركی ھە‌رێم راپۆرتێكی خستە‌ڕوو لە‌بارە‌ی پلانە‌كانیان و بڕی داھاتی دارایی لە‌ماوە‌ی رابردوو، هەروەها گرفت و لە‌مپە‌رە‌كانی جوڵە‌ی بازرگانی لە‌ دە‌روازە‌ سنورییە‌كانی ڕوونکردەوە و ئاماژە‌ی بە‌ چارە‌سە‌رە‌ گونجاوەکانیشدا كە‌ كاریان لە‌سە‌ر دە‌كرێت.