کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەسرور بارزانى، راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان، بە یاوەرى شاندێک لە شارى سلێمانى لەگەڵ یەکێتى و سۆسیالیست و گۆڕان کۆبوەوە، ناس کورد ناسنامەى یەکێک لە ئەندامانى شاندەکە ئاشکرا دەکات کە لە میدیاکان ئاماژەى بۆ نەکرا. . ئەو شاندەى کە یاوەرى مەسرور بارزانى، راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستانى دەکرد جگە لە (دڵشاد شەهاب، فرسەت سۆفى، ئومێد خۆشناو) کە لە میدیاکاندا ناویان هێنرا، شەعبان شەعبان چالى تێدا بوو کە ناوبراو بەڕێوەبەرى نوسینگەى تایبەتى مەسرور بارزانییە. . ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیران، مەسرور بارزانی، بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە سلێمانی و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوویەوە و پاشان لەگەڵ شاندێکى حزبى سۆسیالیست و بزووتنەوەى گۆڕان، کۆبوەوە. . ئەمە دووەمین کۆبوونەوەی مەسرور بارزانیە لە بارەی پێکهێنانی کابینەکەیەوە ئەنجامی دەدات، دوێنێ یەکشەممە 16ی حوزەیران یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی ئەنجامدا. .