ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند، بەم نزیكانە دەرەنجامە باشەكانی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەردەكەوێت و جەختی کردەوە کە "فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم مژدەی خۆش دەبیستن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەى (15ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ڕاستە هێشتا دەرئەنجامەکانی دەرنەکەوتوون، لەوانەیە ئەم مانگە مژدەى خۆش هەبێت بۆ موچەخۆران، ئەگەر نەبێت ئەوە مانگی داهاتوو."
وتیشی، "ئەمانە هەمووی هەنگاوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن کە لایەنەکانی تریشی پەلکێش کردووە بۆ بەغدا."
لاهور شێخ جەنگی هیچ زانیارییەکی تری لەبارەى ئەو "مژدەیە" باس نەکردووە کە ئەو بە موچەخۆرانی دەدات.