گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی و وردەکاریی

کەسێک لەسەر شەری منداڵ براکەى خۆی کوشت و کەسێکی تریش خوشک و دایکی

2021.06.15 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک لەسەر شەری منداڵ براکەى خۆی کوشت و کەسێکی تریش خوشک و دایکی

ناس کورد-

ئەمڕۆ لە بەغدا دوو حاڵەتی کوشتن کەس یەکەم ڕووی دا، لەلایەک کەسێک برایەکی خۆی کوشت و کەسێکی تریش خوشک و دایکی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی چەند سەرچاوەیەک کە قسەیان بۆ "ناس کورد" کردووە، لە باکورى شارى بەغدا شەڕ لە نێوان چەند منداڵێک ڕوویداوە کە ئامۆزاى یەک بوون، بەڵام شەڕەکە گواستراوەتەوە بۆ نێوان باوکى منداڵەکان کە براى یەکن و یەکیان ئەوى دیکەیانى کوشتووە و دواتر هەڵاتووە و شوێنەکەى نادیارە.

 

ئەوەش هاتووە، تاوانەکە بە چەکى کڵانشیکۆف ئەنجام دراوە و لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدواى تۆمەتبارەکە دەستى پێکردووە.

 

لەلایەکی ترەوە، بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى تاوانى عێراق (15ى حوزەیرانى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، مەفرەزەکانیان توانیویانە ئالودەبویەکى مادەى هۆشبەر دەستگیر بکەن کە دایک و خوشەکەکەیى بە گولـلە کوشتووە.

 

ڕوونیشکراوەتەوە، ئەو ئالودەبووە دواى ئەنجامدانى تاوانەکەى هەستاوە بە سوتاندنى خانووەکەیان بۆ شاردنەوەى تاوانەکەى.