گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی کوردستان داوای ڕاوێژ و هاوکاری لە ئەمریکا دەکات

2021.06.15 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان داوای ڕاوێژ و هاوکاری لە ئەمریکا دەکات

ناس کورد-

سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان داوای ڕاوێژ و هاوکاری لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەکات بە مەبەستی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای تایبەت بە تاوانەکانی داعش لە هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە (15ى حوزەیرانى 2021) سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ ڕۆب واڵەر، کۆنسوڵى گشتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لەئێستادا پڕۆژەیاساى دامەزراندنى دادگاى تاوانکارى تایبەتمەند بە تاوانەکانى داعش لە هەرێمى کوردستان-عێراق لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە نێردراوە بۆ پەرلەمانى کوردستان، ئەم پڕۆژەیاسایە چەندین "ڕەهەندى ئەمنى و یاسایی و قەزایی و دارایی گرنگ و فراوانى" هەیە، بۆیە پەرلەمان بە ئاگایی وهەستیارییەوە کارى لەسەر دەکات بەجۆرێک هیچ هاودژییەکى نەبێت لەگەڵ دەستورى عێراق".

 

وتیشی، "بەلامانەوە گرنگە کە دیدگاى وڵاتە دۆست و هاوپەیمانەکانمان بزانین سەبارەت بەوە پرسە".

 

ڕێواز ئاماژەى بەوەش کرد، "دەمانەوێت لێکەوت و دەرهاویشتە یاسایی و دارایی و ئەمنییە نێودەوڵەتییەکانى ئەم پرسە بخەینە پێش چاوى هەموو لایەک، لەبەر ئەوەى ئەم بابەتە پێویستى بە پاڵپشتى تەکنیکى و ئابورى و سیاسیش هەیە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى".

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کونسوڵى گشتى ئەمریکاش ئامادەیی دەربڕی بۆ دیراسەکردنى داواکاریی پەرلەمانى کوردستان و "هیواى خواست لەئایندەیەکى نزیکدا بتوانن ڕاوبۆچونى وڵاتەکەیان سەبارەت بەم پرسە بدەن بە پەرلەمانى کوردستان."