گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

وادەی گەیشتنی شەپۆلێکی گەرمای بەتین ئاشکرا کرا

2021.06.15 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی گەیشتنی شەپۆلێکی گەرمای بەتین ئاشکرا کرا

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لە سبەینێ چوارشەممەوە لەژێر کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنکی باکوری ئەوروپا پلەی گەرمی لە هەرێم و عێراق چەند پلەیەک دادەبەزێت و تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ڕۆژی شەممەوە شەپۆلێکی گەرمای بەتین ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبات، شارەزای بواری کەشناسی (سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "دووبارە لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکی باکوری ئەوروپاوە لەسەر ناوچەکانی ھەرێم و عێراق لە سبەی چوارشەمەوە پلەکانی گەرما روو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە بەرێژەی دوو پلەی سیلیزی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەسەنتەری پارێزگاکان پلەی گەرمی لەنێوان 39 بۆ 41 پلەی سیلیزی دەبێت، لەناوچەکانی گەرمیاندا نزمدەبێتەوە بۆ نێوان 41 تا 43 پلەی سیلیزی."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاڕاستە بای باکوری رۆژئاوا چالاکی ناوبەناوی دەبێت بەخێرای 15 تا 28کم/س ھەندێک کاتیش خێرای با چالاک دەبێت بۆ زیاتر لە 35 کم/س دا ."

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، "کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە تا رۆژی ھەینی 18ی حوزەیرانی 2021، بەردەوامی دەبێت و لە رۆژی پێنجشەمەدا کە دەکاتە دوو سبەی پلەی گەرمی زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکات."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "لە رۆژی ھەینیەوە کاریگەری شەپۆلەکە نامێنێت و لەسەرەتای ھەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی گەرمای بەتین روودەکاتە ناوچەکە و پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما دەکرێت بەدرێژای ھەفتە ."